بۆ گه‌یشتن به به‌نده‌ری خوشه‌ویستی
ده‌ریای شه‌خته و سه‌هۆڵ ئه‌بری
هاتن سینگتیان هه ڵدری
کاتێ زانیان
دڵت پردێکه پان و پۆڕ
به‌ره‌و ناخی مێژووی جیهان
ده‌ستی کوێستانت گرتووه
له توڵه‌ی مه‌رگ و خوێنا
ئه‌یبه ی به‌ره و کوشی ژیان
تارده‌ی وه‌رزی زریان ئه‌وری
هاتن سینگتیان هه‌ڵدری
کاتێ زانیان
بۆرکانه دامرکاوه‌کان ئه‌خروشێنی
بۆمه له‌رزه‌خنکاوه‌کان له‌ناو خوێنتا ده‌جوێنه‌وه
نه‌خشه‌ی جیهان ئه‌شێوێنی
سنووره‌کان له‌ژێر پێتا ئه‌توێنه‌وه
وه ک بڵیسه‌ی کڵپه‌ی ئاگر
له ناوشه‌وه‌زه‌نگا ئه‌گری
هاتن سینگتیان هه‌ڵدری
کاتێ زانیان
ناوت بووه به جوانترین وشه‌ی ئه‌وین
دڵداره کان ئه‌بزوێنی
دڵت بووه به‌چه‌پکێ تیشک
شه‌وی چڵکن ئه‌شڵه‌قێنی
شانت داوه به ژیر خه‌می نیشتمانا و
فرمێسک له چاو هه ژار ئه‌سڕی
هاتن سینگتیان هه‌ڵدڕی
کاتێ زانیان
کوێستانت کردوه هێلانه
به‌شمشاڵی لۆله‌ی تفه‌نگ
دڵداره کان بۆجێژوانی چیا ئه‌چری
هاتن سینگتیان هه‌ڵدری
هاتن سینگتیان هه‌ڵدری