عه‌لی سووره‌چۆمی‌
گه‌رانه‌وه‌ ڵاپه‌ره‌ی تایبه‌ت بۆ بابه‌ته‌کانی عه‌لی سووره‌چۆمی
درێژه‌
>>>>
خدربه‌گ
ئەو ڕۆژانەی قەت لەبیر ناچنەوە

بۆ خوێندنه‌وه‌یی بابه‌ته‌کان >>>
محه‌ممه‌د بایزیدی

محه‌ممه‌د بایزیدی>>>

عومه‌ر فه‌رخه‌پوور
بۆ چه‌ند شارێک

مه‌ودای نێوان چه‌ن

 شارێکی ئێران

 بۆ سه‌رده‌شت به‌ ماشێن

سه‌رده‌شت

مه‌هاباد

١٢٢ کیلۆمێتر

سه‌رده‌شت

بۆکان

١٤٤ کیلپۆمێت

سه‌رده‌شت

سنه‌

٣١٧ کیلۆمێتر

سه‌رده‌شت

شنۆ

١٤٠ کیلۆمێتر

سه‌رده‌شت

ورمێ

٢٤١ کیلۆمێتر

سه‌رده‌شت

ئیلام

٦٠٨ کیلۆمێتر

سه‌رده‌شت

پیرانشار

٩٢ کیلۆمێتر

سه‌رده‌شت

بانه‌

٦٨ کیلۆمێتر

سه‌رده‌شت

ته‌ورێز

٣٤١ کیلۆمێتر

سه‌رده‌شت

ئیسفهان

٩٣٧ کیلۆمێتر

سه‌رده‌شت

تاران

٧٢٧ کیلۆمێتر

په‌خشی راسته‌وخۆ
له‌سه‌ر هێڵ

عه‌لی سوره‌چۆمی

بەشی یەک:١ ………………….
چەند رۆژێکە بیر دەکەمەوە…مەبەستمە یەکێک لە گەورەترین شەرەکانی ھێزی پێشمەرگە بخەمە بەر دیدی ئێوە،شەرێکی قوورس و بڕیاری یا مردن یا سەرکەوتن بە سوێندی پێشمەرگانە. دەلیل بۆ ئەو بیرکردنەوە دەگەرێتەوە بۆ سەرەتای پێش دەست پێ کردنی رووداوەکان.راستی زۆر سادە دەمەوێ دەرنەچم لە ژێر تیشکی راستییەکان!جا سەرنجەکان ھەرچی بن.من کارەکەم دوای بیرکردنەوەیەکی زۆر ،بە باوەرەوە دەست پێدەکەم.دەمھەوێ ئەو رووداوانەی بۆ خۆشم پێش ھاتن باسیان بکەم.کە ئێستا ئەوە بەشێکە لە مێژوو ،کەسێک با خۆشی بەشداری رووداوەکان بووبێ،ناتوانێ ھەموو لایەنەکانی ببینێ. درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
بەشی ٤ گەمارۆکە….. ………………………………….. ئێستا جارێکی دیکە دەست پێدەکەینەوە:وەرن تاوێک با گوێ بۆ رووداوەکانی ئێرە بگرین.ئارام ئارام،دێر بە دێر ، دەبینە رووداوەکە.وشەکانی ئێرە جۆرێک بۆ ئەو مێژووە ریز دەکەین تۆ زۆر بە ھاسانی لە نێو رووداوەکە دا ون بی و زۆر جار بەشێک بی لە ھەڵمەتەکانی ئێرە و جار جار پەلە قاژە بکەی بۆ رزگار بوون. بەڵێ:رەنگە دوای راوێژ لە گەڵ ھاورێکانم ناچار بم ھێندێک جار بگەرێمەوە سەر ھێندێک زانیاری کە ھێنان و باس کردنی پێویست بێ. درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
بەشی:٣ شێعری:ھاورێ شەپۆل لە رۆژھەڵاتەوە) ……………. ساڵانێکە: ساڵانێکە باوکم بە چنینی دیواری ماڵەکان“ماڵم بۆ درووست دەکات. دایکیشم بە وردە پارچەی سەر چەرخەکەی“ کراسم بۆ ئەدوورێ. نازانم….نازانم چ سڕێکە …کە من ھەر رووت و بێ ماڵم. درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
بەشی (٢) ………………………………… نیشانەکانی دۆخێکی نەخوازراو بە تەواوی دەرکەوتوون،چەند تیمێک لە رێگای پێوەندی بێسیم“ییەوە،ئاگاداریان کردینەوە کە وریا بین.پێویستە ئەوەش لە بیرنەکەین کە دەمێک بوو باس لە دەستگایەکی“کۆنترۆڵی بێسیم“ دەکرا کە دوژمن بە مەبەستی کۆنترۆڵی بێسیم“کانی ئێمە لە گووردانی ئیشکەدۆڵێ“دایناوە!پێشمەرگەکان بە پارێزەوە بە ناو دێ“دا دێن و دەچن. درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
بەشی: چل و دووھەمی گەرانەوە(٤٢) له‌ نووسینی: عەلی سوورەچۆمی بەشی (1) بەیەکەوە جارێکی دیکە دەگەرێینەوە بۆ مێژووی رووداوە ھەستیارەکانی دەھەی ٧٠ی ھەتاوی،لێرە لە کۆرەپانی رووبەروو بوونەوەکان دا،دەیان و سەدان رووداو کە لە سەر دەستی ئەوان خووڵقاون سەرنجت رادەکێشێ.لێرە:ھیچ سەختییەک ھیچ شەوێکی تاریک و ھیچ باوبۆرانێک گرەو لەوان ناباتەوە، ھەست بە بوونی کەسانێک دەکەی کە بێ ئیختیار دەوەستی لە بەرابەر باوەری پتەوو ئیرادەی گەورەی ئەوان بۆ بەخشین.لێرە ھەمووان پێشمەرگەن،سەرکردە پێشمەرگەیە،پێشمەرگە سەرکردیە. درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
بەشی:چل و یەکەمی گەرانەوە(٤١) له‌ نووسینی: عەلی سوورەچۆمی بەشی:٣ بەڵێ:ھەر وەک پێ بە پێی رووداوەکان ھاتین،دەقیق لە شوێنێک بە ناوی پردی (کاکااڵڵە)چووینە ناو ھێزێکی دوژمن کە ھەر ئەو ئێوارەیە گەیشبوونە ئەو شوێنە،لە کاتێک دا:ئێمە بە پێی زانیارییەکانی پێشتر و خەیاڵێکی ئاسوودە لەو شوێنەوە دەردەچووین.ئەو ھێزە زۆرەی پاسدارەکان”لەو شوێنە ھێشتا نەیانتوانیوە شوێنەکانی خۆیان سەنگەر بەندی بکەن،ئێوارەکەی بە دەزگایەکی(بۆردزێل)کەمێک شوێنەکەیان خاک ریز“کردووە،بینینی ئێمە لەو جێگایە بە چەند(وڵاخێک)وە وا دەکات پێیان وابێ ئەوانە کاروانچین! درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
بەشی: چل“ی گەرانەوە(٤٠) له نووسینی:عەلی سوورەچۆمی بەشی ٢ دوای ساغ بوونەوە پێشمەرگەکان چاوەروانن تا بوولێڵەی”ئەو ئێوارە بێت. زۆر بە پەلە دوای وەرگرتنی دوا زانیارییەکان،یەکەم ھەنگاوە قوورسەکان دەست پێدەکەین.ئێوەش بە درێژایی رێگا و ھەورازو نشێوەکان بە تەنیا مەیانھێڵنەوە،بە چاوی مانگ و ئەستێرە لێیان بڕوانن. درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
بەشی سی و نۆھەمی گەرانەوە(٣٩) نووسینی:عەلی سوورەچۆمی. بە شەش (٦) بار تەقەمەنی”یەوە دەچنە ناو پایەگایەکی رێژیم………شەرێکی قوورس ئەو جاریش بارگەی سەفەرێکی دیکە لە کۆڵ،بۆوەی بەیەکەوە شۆر بینەوە بە ناخی رووداوەکانی مێژوو دا،ئەو جاریش دەبینە ھاودەم و ھاوسەفەری ئەوان،بەیەکەوە:زۆر جار دەچینە ژێر سێبەری شاخێک“یا لە پەنا گوێنی“و سێبەری تیروێ“یەک گوێ بۆ چیرۆکە راستەقینەکانی ئێرە دەگرین.تەنیا لێرە دەتوانن چیرۆکی نەبیستراوی ژیانی ئەو شۆرشگێرانە بزانن. درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
لە دوا بەشی ئەو نووسینە دا ھاورێی یەک دەبین تا دوا زانیارییەکانی ئەو بەرگرییە قارەمانانەیە،بە یەکەوە بخوێنینەوە.رۆژانی بەرگری و ئومێد لێرەن،ھاورێم بن تا گەورەیی ئەو پیلانەو ھێرشە مەترسیدارە باس بکەین.دواجار پیلانی مەترسیداری ئەوان تووشی چ کێشەیەک بووە. ………………… شەوەکەی دوای شکست و بەجێ ھێشتنی شوێنەکانیان ھیچ جۆرە بەرگرییەکیان نەکرد تا گەیشتنە تەنیشت ماڵەکانی گووندی زێوکە”. درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
بەشی:سی و حەوتەمی گەرانەوە(٣٧) له نووسینی:عەلی سوورەچۆمی لە بەشەکانی رابردوو دا باسی چەند لایەنێکی گرینگی ئەو ھێرشەو چۆنییەتی درووست بوونی شەرەکەمان کرد.لەو بەشەدا:ھەوڵ دەدەین چۆنییەتی یەکلاکردنەوەی شەرەکە باس بکەین. باسی ئەوەمان کرد توانیومانە پێوەندی بێسمی”درووست بکەینەوە لە ھەموو شەرگەکان شێرانە سەنگەر لە دووژمن بگرین.ھێزەکانی ئێمە تا بڵێی کەم و بۆ شەرێکی ئاوا قوورس ناتوانن وەڵامدەر بن،ئەویش شەرێک کە وەک باس کرا بەو جۆرە چاوەروان نەکراو بوو. درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
بەشی سی و شەشەمی گەرانەوە(٣٦) له نووسینی:عەلی سوورەچۆمی (٣) ئێوارەکەی بە دەم پێکەنین و خەندەی جوانی پێشمەرگانە،وردە وردە بەر لە تاریکی شەوەکە دەچینە ساڵۆنی نان خواردن،پرسیاری ئەوەی چی بۆ خواردن ساز کراوە،لەو پرسیارانەیە کە زۆر جار دەمی ژەمەکان“درووست دەبێ،ژیانی پێشمەرگایەتی سەخت و ئیمکاناتی کەم. نابێ چاوەروانی خواردنی دڵخوازت ھەبێ،ئەگەر نۆکاو“بە ھۆی دووبارە بوونەوە،یا فاسوولیا“نیسک“ێنە،لە ھەفتەیەک دا چەندن جار دووبارە بۆوە نابێ نیگەران بی،لێرە نازی کەس بڕ ناکات. درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
بەشی:سی و پێنجەمی گەرانەوە(٣٥) نووسینی:عەلی سوورەچۆمی. (٢) جارێکی دیکە دووبارەی دەکەینەوە،ھێرشی گەورەی داگیرکەران وەک تۆڵە کردنەوەیەک وایە لە بڕی شکستەکانیان لە سەرتاسەری کوردستان. ئێستا ئەگەر وەک بەرنامەی بۆ دارێژراوە جێبەجێ بێ،دەبێ شاھیدی رووداوێکی تاڵ بین!کە رەنگە مەزەندەی ئەوەی دەبوو بە چی کەمێک دشوار بێ.ھەنگاو ھەنگاو ھاودەمی یەک دەبین،تا بەرە بەرە دەچینە ناو قووڵایی رووداوەکە. درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
بەشی:سی و چوارەمی گەرانەوە(٣٤) نووسینی:عەلی سوورەچۆمی. ھێرشێکی گەورە: لەو بەشەدا:ھەوڵ دەدەین باسی ھێرشێکی گەورەی ھێزەکانی(جمھووری ئیسلامی) بۆ سەر کومیتە شارستانی“سەردەشت و ھێزی گیارەنگ“بکەین،ساڵی(١٣٦٩)دەقیق تر شەوی(٣٠/٦/١٣٦٩)لە ناوچەی(سوونێ)ھەڵکەوتوو لە شوێنێک بە ناوی(کوونەمارێ).لێرە:بە وردی باسی ھۆکارەکانی ئەو ھێرشە ھەروەھا شەرێکی سەخت دەکەین.ئەوەندەی لە توانای ئێمە دابێ،ھۆکارو دەرنجامەکان روون بکەینەوە. درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
بەشی: سی و سێھەمی گەرانەوە(٣٣) نووسینی:عەلی سوورەچۆمی. دوای ساغ بوونەوە ئێمە بەرەبەرە وەرێدەکەوین.لە سەر ئەوەی چۆن خۆمان دەگەیەنینە شوێنی مەبەست راوێژێکی زۆر کراوە،بەڵام: بۆی ھەیە ئاراستەی رووداوەکان جۆرێکی دیکە بێ.ئێمە ئامانجێک لە پێشمانە،بۆ گەیشتن بە مەبەست و رزگار بوون پێویست دەکات ھەموو تواناکانی خۆمان تاقی بکەینەوە. درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
لە پەراوێزی گەرانەوەدا:بەشی(٨) نووسینی:عەلی سوورەچۆمی. سێ“شەھید:???????????? شەھیدان:حەسەن مطفقی ئەدیب (چاپەز).ساڵح مەحمەد پەنا”(قەلەرەشی).قادر میراوەیی. ئەو چیرۆکە دەکرێ بڵێین:یەکێک لە چیرۆکە تاڵەکانی ژیانی پێشمەرگایەتی ئێمەیە. درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
بەشی:سی و دووھەمی گەرانەوە(٣٢) نووسینی:عەلی سوورەچۆمی. لە دوا بەشی ئەو زنجیرە نووسینەدا:بەیەک دەگەینەوە،جارێکی دیکە میوانی نەفەسی درێژو ئیرادەی لە شکان نەھاتوو دەبین.ھەنگاو ھەنگاو،شیو بە شیو،شاخ بە شاخ ،جێیان ناھێڵین،لە ھەورازەکان و شەوە تاریکەکان، لە ناو بەردەڵان و رەوەزە شاخەکان،نیگاو ھەستی ئێمە،دڵی پڕ لە ھیوای ئێمە،لە گەڵ دڵی ئەوان تووند دەبێ و لێدەدا.ئەوان تەنیا نین… سەدان و بگرە ھەزاران دڵی ئاشق،تێکەڵاوی ترپەی دڵی ئەوان دەبێ.ھەنگاوەکان بۆ ئەو خەونە کۆتاییان نایە،چاو لێبکەن جارێکی دیکە لە (ھەڵگوورد)وە، ئەو پەیامە مزگێنی ھەرمان دەدا. درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
درێژەی بەشی سی گەرانەوە….. وەک باسم کرد: دوای بڕینی رێگایەکی سەخت و شەوێکی تاریک گەیشتینە،گووندی“ھەرزنێ“.زۆر کەسی دیکە لەو زێدە ھاوسەفەری ئەو کاروانە بوون و ئێستا لێمان دابڕوان،وەک:شەھیدان رەسوڵ خەبات“ئەحمەد شووشەو زۆری دیکە…ناوچەکە کەوتۆتە بەر شەپۆلی شەڕی ماڵوێرانکەری“ئێراق،ئێران“ و ئاسەوارێک لە ئاوەدانی نابیندرێ. لە خوار گووند دەچینە سەر“کانی“یەک.لە دوورەوە چۆڕەی ئاوێک…وەک:دەنگێکی غەریب بە گوێی ئێمە دەگات. درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
بەشی:سی گەرانەوە(٣٠) نووسینی:عەلی سوورەچۆمی. (سەرتایەک بۆ چوونە ناو رووداوەکان). چاوێکتان لێرە بێ،رووداوەکانی ئێرە لە سەردەستی شۆرەسوارانی رۆژگارە سەختەکان نووسراونەوە،ئەوانەی بوونە بەربەست لە بەردەم شەپۆلی پەلامارە گەورەکان و گەلێکیان بە سەربەرزی پاراست. کوورە ھەژارەکانی گەلە داگیرکراوەکە،خۆر“ بوون بۆ خۆشەویستی خاک،چیا“بوون بۆ توورەیی بە دژی بێدادی.دەریایەک“بوون لە شەپۆلی سپی.(درێژەی رووداوەکانی بەشی بیست و نۆ:…کەوشەکانی ئێمەی لە دەست دابوو،وتی:کوێر بم دەورەتان گیراوە،وەک باسم کرد: درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
لە پەراوێزی گەرانەوە دا:بەشی(٧) نووسینی:عەلی سوورەچۆمی. بۆ گووڵی شۆرش(قاسم رەحمانی) .شۆرشی ئێمە بۆ رزگاری نرخێکی زۆری داوە،بە دەیان و ھەزاران لاو لە پێناو خەونی رزگاری دا گیانی خۆیان بەخت کرد.ھەر کاتێک چاو لەو مێژووە دەکەی بە دڵنیایی دەبێ چاوێکیشت لە سەر ئەوانە بێ کە بۆ ئەو مێژووە بوونە قووربانی. چاو لێبکەن لاوە جوانەکەی ئێمە،کوورە دڵ پڕ لە ھیواکەی شۆرش خەونەکانی لێرە تەواو بوون،ھەر لە درێژەی ئەو کاروانە دا: درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
بەشی:بیست و نۆھەمی گەرانەوە(٢٩) نووسینی:عەلی سوورەچۆمی. یادگارە جێماوەکانمان لێرەن،تەمەنی جوانی خۆمان لێرە لە خاک راکرد،ھەنارەکانی دەستی ئێمە لێرە ھەڵوەرین،ھەناسە قووڵەکانی خەمە گەورەکانمان لێرە کێشاون. تەزووە ساردو گەرمەکانی ژینی سەختی ئێمە لێرە ترەکین،ئاوارە ئاسا چووینە دڵی خەڵکەوە،گەر ھێشتا ماوتە بزانی لە سەر دەڤەری ژینی ئێمە!بڕۆ تووتنەوانێکی ھەژار”لە شاکاری شێعرەکانی مەلا ئاوارە“دا بخوێنەوە.ئێرە چایخانەی رێبوارانی ھەناسە سواری دوو دیوی سوێسنایەتی و ئالانی سەردەشت”بووە، لێرە دوای گەیشتن بە لووتکە و بڕینی بەندەنێ ھۆملی“گۆڕێ ھۆملی یە“رێبوارە ماندووەکانی ھەر دووبەش لێرە بە یەک دەگەن و ھەر لێرەش دەستە قەڵشیوەکانی یەکتر دەخوێننەوە. درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
Kurdistan-کوردستان
کاروان حه‌کیم زاده‌ ـ سروودی من لاوی کوردم
کلیپ و گۆرانی
سروودی پێشمه‌رگه‌