بەشی چل و حەوتەمی گەرانەوە(۴٧) نووسینی:عەلی سوورەچۆمی.

Posted by
نووسینی:عەلی سوورەچۆمی.
بەشی:٢
…………….
خۆشەویستانی من:سەرەتا ئاگادار بوون کە گووتم:بەرەو گرتنی ناوندێکی گەورەی سەرکووتی خەڵکی کوردستان،کەواتە:ئەو نووسینانەو گێرانەوی رووداوەکان پێوەندی ھەیە بەو رووداوەوە.تکایە لێم زیز مەبن و رێگام بدەن بۆ جارێکیش بووە با ئەو تاڵی“یە، بگێرمەوە.لە بەرابەر دا دەتانبەمە مەیدانی شەرێکی گەورە و دەستەویەخە،بەڵێن دەدەم دەبنە ھەناسەی تووندی پێشمەرگەکان و لە کاتی ھەڵمەت و کۆڵنەدان دا:ھێندەی دیکە کڕنۆش بۆ قامەتی لە شکان نەھاتوویان دەبەن.
………………..
لەو شۆرشەدا بۆ رزگاری رووداوەکانی جێگای بایەخ و تێرامانن،ھەم بۆ ئێمە! کە لەو رووداوانە دوور کەوتووینەوە، ھەم بۆ نەوەی نوێ.بە باوەرەوە دەڵێم:ئەوەی لە سەر دەستی حیزبی دێموکرات و گەلی ئێمە لە رۆژانی بەرگری دا رووی دا:رەنگە کەمتر لە شۆرشەکانی دیکە دا رووی دابێ.تەنیا بێ بەختی و چارەنووسێکی تاڵ خەریکە دەبێتە ھەرەشەی جیددی بۆ سەر کەلتوورێکی گەورەی بەرنگاری و دیفاعی رەوا.
بێمەوە سەر باسەکەی خۆم!
لە کوێ لە یەکتر دابڕاین،ئەھا !لە شەوێکی ناخۆش دا بوو بە تایبەت بۆ من. کاتێک تیمەکان یەک بە دوای یەک دا رەوانە کران،گووتم:مەترسی ئەوەی کە لە پڕ بە ھەڵە بە گژ یەکتردا بچن زۆر زیاد بوو،ئاخر یەک دوو جار گەیشتە جێگایەک کە ئیدی ئەوە روو بدات.راستی ئەوە بوو فەرماندەری ھێزو جیگری ھێز بەو باوەرە گەیشتن کە تیمەکان لەوە زیاتر شوێن گۆرکێ نەکەن و نەچنە پێشێ،نەکا بە ھۆی ئاگادار نەبوون لە مەوقع“ی یەکتر تووشی رووداوی ناخۆش بن.
لەو کاتە دا بوو کاک کاوە“ گووتی:ئێوە بڕۆن،ئیدی ئێستا لە کۆتاییەکانی کار دابوو.نازانم چۆن بوو بۆ تووشی ئەو ھەڵە بووم!لە حاڵێک دا:بە پێی ھەموو ئوسووڵ و موازینێکی شەر ئێمە لە مەیدانی شەر داین و دەبێ تیمەکان کاری خۆیان بکەن.من جەوانێکی کەم ئەزموون بووم،بە تێگەیشتنی خۆم!گووتم:باشە سەرەتا متمانەی بە ئێمە نەکردووە! بۆیە ئێمە لە حاڵێک دا لە شوێنی رووداوەکە زۆر نزیک بووین فەرمانی بە ئێمە نەکردووە!چۆن چەند جارێک لە رێگای بێسیم“کەمەوە داوام کرد،کەچی:جوابی نەدامەوە.بە ھەر حاڵ ھەر دووک ھاورێکەی لە گەڵم بوون لە ژیان دا ماون،بە دوو ھاورێکەم گووت:ناچین و لە شوێنی خۆمان دەمێنینەوە!ئەوان زۆر داوایان لێ کردم ئەوە درووست نییە!تۆ نابێ ئەو کارە بکەی!من ھەر تێنەگەیشتم کە خەریکە لە مەیدانی شەر دا چ ھەڵەیەک دەکەم!بە فەرماندە“یم گووت:باش!وا چووم!دوو ھاورێکەم داوایان کرد لانی کەم لە شاخەکە بێینە خوارێ و چەند ھەنگاوێک سەرکەوین!ئەوەشم نەکرد!بۆ؟تەنیا کەم ئەزموونی خۆم و ھیچی دیکە.کار گەیشتە جێگایەک کاک کاوە گووتی:لە کوێی؟وەڵامم دەداوە فڵان شوێن وا گەیشتم!ئەوە بوو گووتی:تۆش بوەستە ھەنگاوێک مەچۆنە پێشێ!(وا ئێمەش ھەر لە شوێنی خۆمانین).ئەو جار بە بێسیم“گووتی:ئێستا خۆم دێمە سەرەوە،زۆری پێنەچوو لە گەڵ کاک حەمە نارستی یادی بەخێر ھاتن…ھاتن..لە خوار ئێمە لە سەر رێگاکە وچانێکیان دا ،وەستان.ئێمە سی“مەترێک نێوانمان بوو!بێسیم“ی کرد لە کوێی؟
وەڵامم داوە لای ئێوە سەر شاخەکە!یەکسەر گووتی:بۆ ئێوە نەچوون بۆ شوێنی دیاری کراو؟وتم نا!تۆ سەرەتا باوەرت بە ئێمە نەکرد کۆتایی کار بەو وەزعە بۆ کوێ !؟ بەپەلە وەرە لای ئێمە.
بە سەر چاو…….
…………………
چی روویدا:
ھەر کە گەیشتینە لای ئەوان لە حاڵێک دا لە رێگاکەدا دانیشتبوون،بێ ھیچ پرسیارێک!گووتی:بێسم“کەت بدە بە کاک حەمە نارستی.دەقیق بەو شێوە زارەی خۆیان ،گوتی:ئەشێ بێسیمەکە بدەی بە کاک حەمە!ئیتر تۆ لێرەوە دەچی لە مقەر دادەنیشی و ھیچ کارێک ناکەی!راستی زۆری نەمابوو چەکیشم بکات!من بە دەنگێکی ترسنۆکانە گووتم:بە سەر چاو!لەوە زیاتر نە من و نە ھیچ کەسێک لەو شوێنە قسەی نەکرد.
لە ئاکامی ھەڵەیەکی خۆم بە دڵێکی شکاوو لەو پەری ئازار دا کە خۆشم نازانم چۆن گەیشتمەوە…!وای ھەموو گیانم بوو بە ئارەقە!من کوورێکی شەرمێون و توانای ھیچ جۆرە داکۆکییەکم نەبوو لە خۆم!چاوەکانم پڕی ئاو بوون و رەفیقەکانم جار جار دڵ خۆشیان دەدامەوە.
…………………..
با شتێک بگەرێمەوە سەر رووداوەکە:راستی رووداوەکە ھەر ھیچ شتێک روون نەبۆوە!ئەو کات و ئێستاش تیمەکان گەرانەوە شوێنی خۆیان و داستانی ئەو شەوە بێ ھیچ دەراوێکی روون کۆتایی ھات.
……………………..
گەیشتمەوە مقەڕ،کاک رەسوڵ عەزیزی کە سەرپەل بوو و یەکێک لە تیمەکان بوو گەرایەوەو رووداوەکەیان بۆ گێرایەوە زۆری پێ ناخۆش بوو.ئەو شەوە ھیچ نەخەوتم .بەیانی یادیان بەخێر کاک عەلی باساوەیی“و کاک رەسوڵ“سەرەتا دەچن بۆ لای کاک حەمە نارستی“دواتر بۆ لای کاک کاوە“،دیارە:من لێرە ھیچ دیفاعێک لە خۆم ناکەم و بڕیارەکە حەقی خۆی بوو تا رادەی چەک کردن.دەی کە دەچن باسی کێشەکە دەکەن کاک کاوە قەبووڵی ناکات و دەڵێ:جارێ لێی گەرێن.با ئەوەش ئیشارە پێ بکەم کاک(حوسێن پەیرەوان)منی زۆر خۆشدەویست،وا دیار بوو من بە تەواوی لێم تێک چووە کە لە ھێزی گیارەنگ زۆر شت دەگۆڕێ.
……………………
لە وەزعی خۆم زۆر نیگەران بووم ،باسی نەقڵ و ئەو شتانە ھاتە مێشکم“کاک (عەوڵا بناوەیی)یادی بەخێر کادری بە تواناو کوورە خۆش سەلیقەکەی ھێزی گیارەنگ تازە بە ھۆی کێشەیەکەوە نەقڵی“جنووبی کوردستان کرا بوو،نامەیەکم بۆ نووسی،لە نامەکەدا باسی کێشەکانی خۆم بۆ کردبوو،من کاک عەوڵا بناوەیی“م زۆر خۆش دەویست.لێرەدا:ھیچ پێنووسێک ناتوانێ باسی چارەنووسی تاڵی ئەو لاوە خوێن گەرمە بکات،بە درێژایی ژیان کە بیرم دەکەوێتەوە خەمێکی قووڵ باڵ دەکێشێ و ناتوانم ھیچ شتێک بڵێم.ئەو زۆر جار نەک ھەر ھاورێ و ھاوسەنگەر بەڵکوو مامۆستای ژیانی ئێمەش بوو،قسە خۆشەکانی باوەڕی قووڵی بە رزگاری گەلەکەی و رادەی تێگەیشتنی تەواو کەری یەکتر بوون،نامھەوێ لەوە زیاتر باسی بکەم،ھێندێک جار مرۆڤەکان دەکەونە بەر تەوژمی بێ شانسی و چارەنووسێکی تاڵ یەخەیان دەگرێ.باش براینە:وەڵامی بۆ ناردمەوە…من نامەکەی کاک عەوڵا بناوەیی“م ماوە وا لە عێراق جێم ھێشتووە،ھەر ئەوەندە دەڵێم:چەند شتێکی تێدا بوو وەک ئامۆژگاری ئیدی منی راچڵەکاند!باسی ناکەم و جێگای نییە.
………………….
جا ئەو جار:
دەی کە نەقڵ وەرگرم خۆ ھەروا ھاسان نییە!ئەدی دایکم و باوکم کە بەردەوام چاویان لە سەر کوورە تاقانەکەیانە.
ئەوە ئیمکانی نییە.کەواتە دەمێنمەوەو جارێکی دیکە کار دەکەم بۆوەی متمانە سازی بکەمەوە!باشە ئەوە لە کوێ دەکرێ چۆن دەکرێ،ھەست دەکەم ناتوانم ھیچ دەرگایەک بکەمەوە،ئیلا دەبێ لە مەیدانی شەردا:چۆن دۆڕام ئاواش تێگەیشتنی ھەڵە بەرامبەر خۆم بگۆرم و جارێکی دیکە جێگای خۆم بگرمەوە.
……………………
بەرەو (سازماندەھی).
کە سازماندھی“کرا،لە ژێر فشارێکی زۆر دا کرامەوە جێگری پەل“چۆن ئەگەر قەبووڵم نەکردبا نەقڵ“دەکرام بۆ ھێزێکی دیکە.کاک عەلی باساوەیی“فەرماندەری لک“کاک رەسوڵ عەزیزی جێگری لک“لە پەلی فەرماندەیی رەفیق و ھاورێیەکی خۆشەویستم،ع…ز….کرا بە سەرپەل.
ئەوەش بۆ من زۆر باش بوو چۆن بەراستی پشتی گرتم،ھەر چەند ئەو دواتر بە چارەنووسێکی خراب دا تێپەری.بەڵێ:ئەو ماوە بە ئاشکرا من پەراوێز خرابووم،بێسیم“تەنیا بۆ سەر پەل دەکرا بۆ مەئموورییەت“تەنیا ئەو دەبوا نەفەرەکان دیاری بکات،بەڵام:وەفای ئەو ھەرگیز لە بیر ناکەم،ئەو دەیزانی و بە جوانترین شێوە رەفتاری دەکرد،من شانسێکم ھەبوو،ئەویش لە ھەر جێگایەک بووم پێشمەرگەکان لە پێشدا رەفیقم بوون،ئیدی کەم کەسیش ھەبووە رەفیقی منی ھەبن، باوکم شەھید بوو خزمەکانم ھیچ جۆرە پێوەندییەکیان لە گەڵ من نەبوو(من شانازی بە خزمەکانمەوە دەکەم)خۆم لەو باسە نادەم،بەڵام ژیانی من لە بێکەسی و ئاوارەیی دا لە سەر دەستی رەفیقەکانم سووراوە،ئەویش بە جۆرێک کە بەردەوام لە رۆژە سەختەکان دا سەربەرزیان راگرتم.ھیچی دیکەم پێ ناگووترێ چۆن تا مردن ناتوانم چاکەیان بدەمەوە.
…………..
ببوورن دەگەرێمەوە سەر باسەکەی خۆم:ئێستا چیدی خۆم ناخۆمەوە بڕیاری خۆم داوە یا سەربەرزانە مردن یا ئەوەکە نیشانی بدەم دڵسۆزی حیزب و باوەرەکەمم…..
بەرەو باسێکی قورسم بردن،تکایە گەورەیی بنوێنن،بەڵام:پێویست بوو باسی بکەم.
لە بەشەکانی داھاتوو دا
باوەر بکەن چەند خۆشەویستیتان ھەیە بۆ پێشمەرگە بۆ باوەری بەرزی لەو شەرەدا :ھێندەی دیکە لاتان پیرۆز دەبێ.
چۆن ئەوان ئێوارەیەکی زۆر سەخت تاقی دەکەنەوە لە نێوان شکست و سەرکەوتن دا.کە بە خوێن دەینووسنەوە.

Leave a Reply

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *