بەشی:شێست و دووھەمی گەرانەوە(۶٢) له‌ نووسینی عه‌لی سووره‌چۆمی

Posted by
زۆری نەماوە دەگەینە رۆژانێکی سەخت،سەختییەک کە چەند دیمەنێکی لێ دەگێرمەوە کە تەنیا لە فیلم“کان دا بینراون،بەڵێ:راست دەکەم قەت بیرم ناچێتەوە ئەو ئێوارەی کە مەرگم بە چاو دیت و بۆ یەکەم جار دایک و باوکم بیرکەوتنەوە!
وەرێکەوتن………
ھێرش بۆ پایەگا“ی گووندی بناوەییەی(ئالان)
دوا بڕیار درا، شوێنەکان بۆ ھەر یەکێک لە تیم“کان دیاری کران.بەو پێیە دوو تیم“کە شوێنەکانیان دەکرا زۆر یەکلاکەرەوە بێ،بەو جۆرە بوو:تیم“ێک وەک ھێرش لە نێو گووند را،تیم“ێک کە دەکەوتە بەرامبەر پایەگا“و زیاتر لای رۆژئاوا،واتە:دوو شوێنی یەکلاکەرەوە…کەمێک سەبر بگرن با جارێ ئەوەش باس بکەم:تیم“ێک کە دەکەوتە خوار تیم“ی رۆژئاوا وا بزانم سێ کەس بووین کاک حوسێن فەقێ عەلی“کە ئاربی چی“پێ بوو،پەردەدار“و ئەمن“کە فیلم“بەرداریم دەکرد.شتێکی دیکە ئەوە بوو نازنجۆک ئەندازێک“ن پێ بوو کە باش نازانم لە کوێ بوو کە بە خالید دوولکەیی“بوو ئەو شەوە وا بزانم!زۆر دڵنیا نیم.باش!ئەوە چۆنییەتی ئارایش“ی ئێمە بوو!رووداوەکانی ئێرە کەمێک ھەستیارن و نامەوێ زۆر ناو ببەم.رێگای ئێمە تا گەیشتن بە ئامانج مەودای زۆر نەبوو،زوو گەیشتینە شوێنەکانی خۆمان و چاوەروانی بڕیار ماینەوە.
………………….
زانیارییە وردەکانی پشت ئەو بەرنامەیە:
لە سەر(مۆڵگەکە)
لێرە ھەوڵێکی زۆرم داوە وەک خۆی باس لە ھێندێک وردەکاری بکەم کە رەنگە زۆر کەم بیسترابن!.
مەوقعییەتی پایەگا“
پایەگا“کەوتۆتە پشت ئاوایی“لەوێ مەدرەسە“یەک ھەیە کە کراوەتە مۆڵگەی پاسدارەکان“.لێرە ھیچ مۆڵگەیەکی دیکە وەک پشتوانی بوونی نییە!تا گووندی بێژوێ“ھەر بۆیە گرینگی زۆری پێدراوە،لە ناو مۆڵگەکە“دا نزیکەی ٢۵“کەس ھەیە کە پێنج“۵“کەس کورد و باقی پاسدار“بوون.سیم“ی خارداری بەھێز و دەروازەیەکی ھەیە کە دەکرێتەوە و دواتر دادەخرێ،نەک ھەر ئەوە چەندین مین“ی تەلویزیۆنی ھەیە کە کاتی مەترسی دەتوانن بیانتەقێننەوە.فەرماندەی مۆڵگە“کە ناوی عەلی کەمالی“بوو،جێگرەکەی ناوی حەسەنی“بوو.
بە پێی زانیارییەک کە لە نێو پایەگا“را ھاتووە ئەگەر ئەو شەوە ئەو بەرنامە بەرێوە نەچووبا بۆ شەوی دواتر دەکرا فەرماندەری گووردان“ی بێژوێ“و مەسئولی بەشی اطلاعات“کە کەسێکی دیکە بوو لەوێ بن.
بیرخستنەوەیەک:
زۆر پێش گەیشتنی ئێمە بە ناوچەکە،چەندین کۆبوونەوە بە ئاگاداری چەند کەسێکی ناوچەکە لە سوونێ“ بەرێوەچوون بە تەواوی نفووز کراوەتە ناو پایەگا“،لە سەر جۆری چەک و زۆر وردەکاری دیکە زانیاری پێش وەخت بەر دەست بووە.ھەر وەک باسم کرد دوو“کەسی ئێمە ئاگاداری دوا زانیارییەکانی نێو پایەگا بوون.شتێکی دیکە بزانن و دەست پێدەکەین!گرینگە!سەبارەت بە کووردەکانی ناو مۆڵگەکە“ئەو شەوە ۴“کەس بۆ پشتی پایەگا“ دەچن بۆ کەمین“بەو پێیە تەنیا کەسێکی بوومی“لە ناو پایەگا ماوەتەوە.
……………………………………………..
باش بەو جۆرە٠٠٠٠
لە ئێوارەیەکی مات دا کە تەنیا جار جار دەنگی کەڵەشێرەکانی ئاوایی دەبیسترا لەگەڵ ھەناسە بایەکی کز،لە پەنا ماڵەکان ئامادە بووین،شەبەقی چرا کزەکان چەند میترێکی کەم لە پەنجەرەکانەوە دەردەچوو،ژیان ئارام و کەس بیری بۆ ئەوە ناچێ لە پڕ دەنگی رەگبارەکان لە پەنا ئاوایی ببێتە ھۆی نیگەرانی و دواتر شین و ھاواری چەند بنەماڵەیەک.
یەکێک لە تایبەتمەندییە زیانبارەکانی شەڕ“بۆ خەڵکی ئێمە بریتی“یە لە زیانێک کە بەر خەڵک دەکەوێ،دوژمن بە دوای ئەو جۆرە زیانانە دا دەگەرێ تا وا نیشان بدات کە بوونی شەڕ“ئارامی و ژیانی ئاسوودەی ئەوان تێک دەدا.ھەر ئەوەشە کە بە بیانووی جۆراجۆر دەست دەکەن بە کردەوەی نامرۆڤانە و ھەتا کووشتنی خەڵکی بێ تاوان.لە راستی دا ئەوە دوورە لە راستی ئەوە ئەوانن بوونە ھۆی نائەمن بوونی ناوچەکە و ترس و مۆتەکەی بەردەوام بۆ خەڵکی گووندەکان و ئەو منداڵانەی کە لە سیماو جل و بەرگ و ریشی درێژیان دەترسێن.
زۆری نەبرد قرمژنی بیکەیسی“و دەنگی بە سامی ئاربی چی“ئارامی شەوی بڕی و رەگباری کڵاشینکۆفەکان“ی بە دوا داھاتن،بریسکەی رەگبارەکان لە تاریکی شەو دا لە گووندەکانی دەورووبەر را دەبینرا،چراکانی ئاوایی کپ بوون و تاریکی باڵی کێشا.
شتێکی دیکە:لە سەر فیلم“ھەڵگرتنەوە لەو کاتەدا:
وەزعی من ھیچ باش نەبوو جار جار لە شوێنەکەمەوە بە چاو دەمڕوانییە پایەگا“وەک ئامانج دەست نیشان“م دەکردو دواتر سەرم دەخستەوە سەر زاویەی“بینینی دووربین“،شاشە سپی دەچوو ھیچم بەدی نەدەکرد،وەختایەک سەرم بەرز کردەوە روانیم کەس دیار نەماوە تەواو ترسام!باشە بۆ تەنیام دەی منیان لە بیر کردوە!بە ترسەوە خۆم کۆکردەوە چاوم لێ کرد بەرزاییەک لە پشت سەری خۆم ھەیە لەوێوە ئاور دیارە بەرەو مۆڵگەکە“ چار نەبوو بە ترسەوە سەرکەوتم بۆ ئەوێ.کە چووم لەوێ یەک دوو سەنگەری لێ بوو رەفیقەکانم لەوێ یەکیان گرتبۆوە باش بوو منیش رزگارم بوو لە تەنیایی!تا بانگم نەکردن نەچوومە ناویان.
شەڕ تووندە مۆڵگە“ئاوری گرتووە تەواو ناوچەکەی رووناک کردبوو بە جۆرێک شەبەقی ئاگرەکە دەگەیشتە ئێمە.
تیم“ی ھێرش.
ئێمە ھەر چاوەروان بووین ئەوان بگەنە ناو سەنگەرەکانی پێشەوەو سەرکەوتن رابگەیەنن،کەچی:ھیچ ھەواڵێک نەبوو.من دووربینەکەم بەرەو پایەگا“لە سەر لێواری سەنگەرەکە دا نابوو جوانم لێ پاڵدابۆوە.
زۆری پێ نەچوو ئاگادار کراین چەند کەسێک خۆی تەسلیم کردوە ئەوە ھێندەی دیکە لەوە دڵنیای کردینەوە کە پایەگا“دەگیرێ.
وا نەبوو!!زۆری پێ نەچوو دەنگی کەسێک لە ناو پایەگا“لە نێو بڵێسەی ئاگرد دا بەرز بۆوە کە ھەرەشەی دەکردو جار جاریش دەپاراوە!!پایەگا لە ناوەراستی دا مەدرەسەکە“بوو کە ئاگرەکە لە دەرەوە بوو.ئێستا چی کراوە لە لای تیم“ی ھێرش ئێمە دوورین لەوێ،بە دڵنیایی ھەوڵەکانیان بێ سوود بوون بۆ کپ کردنی.
دەکرێ ئاگری ناو پایەگا“زۆر رێگر بووبێ/
نەزەرێک:
ئێستا لەوە دڵنیام ھەموو تەرحێکی عەمەلیاتی لە کاتی تاریکی دا مەترسی سەرنەکەوتنی لە سەرە،بە ھۆی ئەوەی دید“نییە کاتێک تۆ ناتوانی ئامانج رەچاو بکەی پێشرەوی زەحمەت دەبێ.دوای شەرێکی قوورس دەرکەوت کە ھەوڵی گرتنی بە تەواوی سەرناگرێ!
چوار کەسەکەی کەمین“خۆیان بەدەستەوە دا.ماوەتەوە یەکێک لە کوردەکانی چەکداری ناو مۆڵگەکە،کە ئەو کووژراوە!!ھەقە بڵێم بەداخەوە٠٠٠٠کووژراوە!
…………………………………………………….
شێوەی کووژرانەکەی:
دیارە:دواتر بە پێی پشکنینی(پزیشکی)ئەوە دەرکەوت بۆ خەڵک و کەس و کاری کە لە پشتەوە لە نزیکەوە لێی دراوە،بە پێی مەزەندە دەبێ ھاتبێ خۆی بەدەستەوە بدات کە ھەر لە نێو پایەگا“را تەقەی لێ کراوە!یا لێی بە گۆمان بوون.
کووری بنەماڵەیەکی زەحمەتکێش و تا بڵێی باش.
ئێستا زۆر وردەکاری دیکە ھەیە کە ناکرێ باس بکرێ!!!
ئەوە ھەواڵێکی ناخۆش و جێگای داخ بوو بۆ ئێمە،ئەو کوورە چەکدارە کە ناوی کاک رەسوڵ“بوو،ماڵەکەیان کەوتۆتە نزیک پایەگا“..
………………………..
ھێزەکانی دوژمن و کووژراوەکانیان.
لە ھێزەکانی دوژمن کەس نەکووژراوە!بێسم“چییەکە بریندار بووە.پایەگا“سووتاوە وابزانم چەند کەپرێک“ھەبوو لە ناوەراست کە ئەوان بوونە بڵێسەی ئاگرو سووتان.
بە باوەری من ئەو چەند خاڵە دەکرێ وەک ھۆکار چاو لێبکەین بۆ ناکام بوونی ھەوڵەکانی دەست بە سەر داگرتنی پایەگا“!کاتێک تۆ لە تیم“ی ھێرش نەبی رەنگە زەحمەت بێ بتوانی وەک پێویست باسی دۆخی تیمەکە“بکەی.
دەکرێ یەکێک لە ھۆکارەکان بوونی ئاگرە“کە بووبێ،کە کاتێک لە شەو دا تۆ بتھەوێ لە رووناکی نزیک ببیەوە جوان دیاری و مەترسی زۆرە،لە کاتی ئاوادا دوژمن کە سەنگەری گرتوە لە دوورەوە دەتبینێ.
ھۆکارێکی دیکە دەکرێ تەرکیزی تەواو نەخرابێتە سەر تیم“ی ھێرش و وا بیرکرابێتەوە مادام وەزع ئاوایە زوو خۆیان بە دەستەوە دەدەن.
لە سەر تاریکی شەو پێویستە جارێکی دیکە ئەوە بیر بخەینەوە کە:لە شەو دا بینین ناکرێ و ئامانج دیار نییە،نازانی کە دوژمن لە چ وەزعێک دایە لە کوێ مەوزعگیری کردوە،ھەروەھا خاڵی لاوازی لە کوێ درووست بووە.
بەو جۆرە چوار ئەسیرو کووژرانی کوورە کوردێک.
……………….
چاوەروان بن زوو تۆڵە دەکەینەوە……….
لە کۆتایی دا
سەری رێز بۆ ئەو ھەموو پێوەندییانە کە لە کوردستانی رۆژھەڵاتەوە بۆم دێن،بۆ وێنەکانیان لە سەر شوێنی رووداوەکان و دیمەنی جوانی ناوچەکان.

……………………………………

Leave a Reply

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *