بەشی شێست و سێھەمی گەرانەوە(۶٣) له‌ نووسینی:عەلی سوورەچۆمی

Posted by
تێبینی“!ئەوانەی پشتیان گرتم لە بەوەفاترین کەسەکانن بۆ من
………………………………..
لەو بەشەدا:کەمین“ێکی کەمەر شکێن بۆ دوژمن……
٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠
شۆرش و سەختییەکانی ئێرە بەردەوام دەبن،تا ئەو رۆژەی گەلی ئێمە سەردەکەوێ……….
جارێکی دیکە درێژە بە گێرانەوەکان دەدەین.بەر لەوە چەند زانیارییەکی دیکە دواتر دەست پێدەکەین.
دوای ئەوەی روون بۆوە ھەوڵەکان بۆ دەست بە سەر داگرتنی یەکجاری بە کۆتا ناگەن،فەرماندەیی بڕیاری پاشەکشەی دا،بڕیارە“کە: درووست بوو،ئیدامەی ھەر ھەوڵێکی دیکە لێرە بە دڵنیایی تووشی زیانی دەکردین.
کاتی پاشەکشە تیم“کان لە شوێنێک یەکترمان گرتەوە،لەوێ دەرکەوت کە کاک عەوڵا بناوەیی“بە جێماوە!ئێستا چۆن دابڕاوە روون نییە!ئەوە زۆر نیگەرانی کردین،شتێک کە روون بوو:تیم“ی ھێرش لەوە دڵنیا بوون کە لەو شوێنە تووشی ھیچ رووداوێک نەبووە!ئێستا مادام وایە ئێرە دەکەمە دەرفەتێک بۆوەی چەند قسەیەک لە سەر کاک عەوڵا بناوەیی“بکەین.
………………
ئەو کوورە یەکێک لە باشترین کادرەکانی حیزب بوو کەسێکی سیاسی،کۆمەڵایەتی،خوێن شیرین کە زوو دەچۆ دڵی خەڵکەوە،ئەو بە زمانی خەلکی دەزانی و زوو ناخی ئەوانی دەخوێندەوە،تایبەتمەندی بەشێک لە کادرەکانی حیزب ئەوە بوو کە ھەڵقووڵاوی ناخی رەنج و ئازارەکانی کۆمەڵگای خۆیان بوون،بۆوەی زوو جێگای خۆت بکەیەوە لە ناو خەڵک دا و متمانەیان وەربگری،دەبێ لە دەردو ئازارەکانی ئەوان بزانی.کاک عەوڵا“لەو جۆرە کادرانە بوو. خەسار ناسی لێرە زەحمەتە و من لەو ئاستە نیم،ئەگینا ھەق بوو رێچکەو روانین و شێوە کاری ئەوانە ون نەکرێ.لێرە دەبێ ورد بین سووژەکان لە ھەر جێگایەک بن بیاندۆزینەوە،ئەو چەند ئیشارە کە من بەو زمانە سادە داکۆکیان لێدەکەم بە رواڵەت ئاسان دەنوێنن،کەچی دەبێ:ھوونەر،خەلاقییەت،بیرو ھزر،لە پشتی بێ.
بە باوەری من حیزب دەبێ جارێکی دیکە بگەرێتەوە بۆ ئەو شێوە کارە کە مێژوو سەرکەوتنی نیشان داوین،زێدە رۆیی نییە عەوڵا بناوەیی“و کەریم فەرخەپوورە“کان و زۆری دیکە….شێوەیەک لە کارێک بوون کە رێچکەکەی کادرەکانی وەک مەلا ئاوارە“دایان ھێنا بوو…..
لە سەر عەوڵا بناوەیی“چەند شتێک ھەیە کە رەنگە ھێشتا زووبێ باس بکرێ!ئەو زۆر وردو کاریگەر بوو.ئەو ماوە توانی چەند کارێکی گەورە بکات،کارێک کە توانی زۆر سەر ئێشە بۆ حیزب چارەسەر بکات.
لێرەدا:ئەگەر بە کوورتی“ش بێت بیر دەخەمەوە کە کاک حوسێن پەیرەوان“باش دەزانێ چ رۆڵێکی ھەبوو،ئەو جارەم قەت بیرناچێتەوە کە کاک حوسێن پەیرەوان ئاگاداری سێ“کەسی کرد کە بۆ کارێکی گەورە ھاوکاری بین،کارێکی زۆر نەھێنی“و حەساس کە تێیدا سەرکەوتنی گەورە بە سەر دوژمن دا راگەیەنرا.
شتێکی دیکەو تەوای دەکەم.
ئەو کاتەی مامۆستا حەسەن شیوەسەڵی“تووشی ئەو رووداوە ھات تەواوی ھێز“و کومیتەی شارستان“و خەڵکی ناوچەکە لە ژێر خەمێکی گەورە دابووین،نازانم چ رۆژێک بوو!مەبەستم:وەک ٢۵ی گەلاوێژ یا سەرماوەز یا دامەزرانی حیزب!کاک عەوڵا و چەند کادرو پێشمەرگەیەکی دیکە شانۆ“یەکیان داھێنابوو لە کوونەمارێ“نواندیان،کە ئەو رۆژە ھەموو ھێز“و لکەکان“لەوێ بوون،دیارە:دەورەکانم زۆر بیر نەماون!لە شوێنێک عەوڵا بناوەیی“دەبێتە ھاواری لانک و گیارەنگ(لانک و گیارەنگ)دوو چیای بە ناوبانگی ناوچەی سەردەشت“ن.ئەو دەنگەی ئەو کە بە ناڵەوە ھاواری دەکرد بۆ ئازارێک!قەت بیرن ناچێتەوە،ھەموومانی گریاند.وەرن با ئەو مێژووە لە بیر نەکەین و کەسایەتی و پێشمەرگەو کادرو فەرماندە بەوەفاکانی دێموکرات بکەین بە سەمبوولی مانەوەو ریشەی بە
ھێزی خۆمان.
بەو جۆرە لێرە با بەس بێ.
با لە بیر نەکەم کاک عەوڵا پێوەندی پێوە گیرایەوە
٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠
با شتێکی خۆشی تێدا بێ:
لەو شوێنەی وەسەر یەک کەوتبووینەوە،لە گەڵ کاک خدر میراوەیی“قسە دەکرا:باسی ھێندێک شت کرا! کوورێکی لە گەڵ بوو بە نێوی:رەحمان رەجەب)زۆر خۆشەویست بوو بە رەجەب“بانگ دەکرا!لێرەوە یادی بەخێر سیمای لە بەر چاوم ون نابێ قەت لە ھەر جێگایەک بێ.رەجەب“کە دەڕۆیشت سەری تەواو دادەخست!تا بەر لاقی خۆی دەدیت و تەواو!مەسەلەن: ئەگەر تۆ لە پێشییەوە دەرۆیشتی شەوانە بە تایبەت کە پشتی سەری یەک دەرۆیشتین لە ھەر جێگایەک دوو ھەنگاو وەستابای خۆی پێدادەدای!!!
کاک خدر گووتی:کوورینە ئێوە باشن!بەڵێ کاکە باشین!بە پێکەنینەوە گووتی:ئەگەر لە دەستی رەجەب“دەرباز بم تووشی ھیچ نابم!؟گووتیان باشە بۆ کاک خدر؟ھاتە وەڵام:کاکە شەوێ سەر دادەخات و کە گووترا:وریابن! تفەنگی لە سەر پێیە!زامن نییە!خوا نەکا سەرێک بڵند بکەم بوەستم!رمب“خۆی بە من دادەدا !! دەی چی بوو رەجەب؟کاک خدر! ببەخشە نەمزانی راوەستاوی!!! نە جارێک نە دوو جار !ئەوە وەزعی منە!ھەموو پشتە پێم بریندار بوون!ھاکا تفەنگێکی لە دەست دەرچوو و کووشتمی“ !!!!سەرەرای ئەو ماندوویەتی و ناخۆشییە زۆر پێکەنین زۆر!!!.
………………………..باسەکەی خۆمان:
باش!!!رێژیم دەستی کرد بە تۆپ و خۆمپارە“بارانێکی قوورسی ناوچەکە بە جۆرێک لە نزیک مۆڵگە“کەی خۆشیانی دەدا،بریسکەی تەقینەوەکان تەواوی ناوچەکەی رووناک دەکرد…..
ئێمە ھاتین بەرەو شوێنی دیاری کراو،ئەو شەوە لە ژێر ئەو تۆپ“بارانە تووندە دا رژد“و ھەڵدێرێکی تا بڵێی ناخۆش“مان بڕی.تەپ و تۆزو خللۆر بوونەوەی چەند بەردێک و کەوتن ھیلاکی کردین!باسی خۆم ناکەم بە دووربینەوە“چ ئازارێکم چێشت.
نزیکەی دوو رۆژ یا زیاتر لە جێگایەک ماینەوە،ئەسیرەکان زیاد بوون،دوو پاسدارەکە“لە گەڵ ئێمە راھاتبوون قسەی خۆش و ھەڵس و کەوت وەک ئێمە تفەنگ ھەڵگرتن و یارمەتی دان،ھێندێک جار لە شوێن گۆڕکێ و ھەتا لە شوێنی مانەوە بە تەنیا لە لای رەخت و تفەنگی پێشمەرگەکان دەمانەوە،پێکەنین و پرسیار کردن رەفتارێک کە دڵنیام ئەوان لە بیری ناکەن.
………………….
ئێستا بزانین دۆخی ناوچەکە:
بەڵێ:دوای ئەوە چەند رۆژێک تۆپ باران و گەمارۆی سەختی ناوچەکە،بە جۆرێک کەس نەیتوانی بێتە ناو مووچەو مەزرا.
٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠
بیرۆکەی چەند کەمین“ێک.
کاتێک دوژمن وای بیرکردوە ناوچەکەمان چۆڵ کردوە ھەر چەند ئەوان ھەر نیرو“یان دێنا لە سەردەشت“را.
فەرماندەکان وا ساغ بوونەوە کە دوو کەمین“دا بنرێنەوە.
شوێنەکان دیاری کران و تەواوی وردەکاری و جێگای کەمین“لە لایەن فەرماندەییەوە دەست نیشان کرا.تیم“ێک نێردرا بۆ بەری گووندی رەجاکێ“و ماوەندێ“ لە لای رۆژھەڵاتی گووندی تێیەت“و بەردان“لە بناری شاخەکە جادەیەک ھەیە کە زۆر سەخت و ئەستەمە .
ئەوان نزیکەی ۶“کەس بوون!دەڵێم:خۆزگە زیاتر بان…..
دەی خۆشکەلام،پەردەدار،کانیبی،خەلیل،حوسێن ف،مەحمەد.

زوو سەرکەوتن!با ئەوەش باس بکەین شەوانە چراکانی ماشێنەکانیان دیار بوون کە بەردەوام لە ھات و چۆ دا بوون.بزانین چییان کردوە!!گەیشتنە شوێنی خۆیان،کاک حوسێن“و مەحمەد“پشتیوان دەبن،چوار کڵاشینکۆفی دەستی چوار پێشمەرگەی ئازا لە چاوەروانی دا مانەوە!ئێمە لە دەوری کاک حوسێن پەیرەوان“کۆببووینەوە،شەوێکی بێدەنگ بوو ئاسمان شین دەنوێنێ٠دوژمن ھەموو شتێکی کردووە بۆوەی زەربە نەخوات!جا ئەو کاتە دڵەکان چۆن لێدەدەن!بە لەحزە“چاوەروان بووین!!دەی دەی …زۆری نەبرد…! پەردەی شەو شکا!!!بریسکەی چەند کڵاشینکۆفێک“چی کرد!!دەنگی رەگبارەکان چەند خۆش بوو!کوورە کاکە کڵاشینکۆف“و نارنجۆک“دەبێ بە کووڕی ئازا بێ!رووحی شۆرشگێرانی ئەو سەردەمە چ رووحێکی زیندووە!ئێمە کێوی باوەڕین چاوتان لێیە!جا سەروو نەھێشێنم زیاتر لە ٨“پاسدار“بەرەو تەرکی خاکی کوردستان،لە نێویان دا سەروانێک“و جێگرەکەی ھەیە.
دەی ئەمن گووتم تۆڵە بەرێوەیە!دوژمن غافڵگیر کردن ئاوا دەبێ!ئەوە بوو:زەربەتی ھەموو شتێک تەواو کرا.
دوژمن بە جۆرێک تاسا کە ناوچەکەی کردە ئاگر“گەرانەوەیەکی سەرکەوتووانەی تیم“ی کەمین“و دڵ خۆشی ئێمە……….
کەمین“ێک ماوە باسی بکەین
لە گەڵ شکایەتی ئێران لە عێراق و فشار بۆ سەر پاسدارانی سووڵح“. چاوەروان بن????
وێنە:شەھید عەوڵا بناوەیی
………………………………………………………………….

Leave a Reply

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *