بەشی شێست و چوارەمی گەرانەوە(۶۴) له‌ نووسینی نووسینی:عەلی سوورەچۆمی

Posted by
وردە وردە دەچینەوە سەر رووداوەکان،ئێوەش تاوێک لێرە بمێننەوە بۆوەی بزانن ئەوانەی چۆکیان بە سەختی دا دا کێ بوون.راستە،ئەو مێژووە بە گەورەترین قووربانی دا تێپەڕیوە،چۆک دادان بە جمھووری ئیسلامی“ھەر بە قسە خۆشە!
٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠
بەو شێوە:
من ھیچم نییە بۆ ئەو پێشمەرگانە،چۆن دەزانم کەس ناتوانێ پاداشی رۆژە سەختەکانی ژیانی ئەوان بداتەوە،خۆزگە ھەر شەھید بوون باو جارێک بۆ ھەمیشە لە پێناو گەلەکەیان دا سەریان نابایەوە،بەوەندە کۆتایی نایە،نائومێدی،ھەرەشەی تینوەتی و برسییەتی،.تا جێگایەک زۆر جار سیما و رووخساری ژاکاوو سیس“م
دیتوە!
٠٠٠٠٠٠٠
ھەر ئەو شەوە کەمین“ێکی دیکە لە نزیک گووندی سنجوێ“لە سەر جادە“بۆ ھێزەکانی دوژمن دانرایەوە،بەرپرسی ئەو تیم“ە کاک رەحمان شۆکە“بوو لە گەڵ چەند پێشمەرگەیەکی ئازا کە لەوانە خالید دوولکەیی“و چەند کەسێکی دیکە بوون،ئەوان لە سەر جادە“کە چاوەروان دەمێننەوە زۆر نابات ماشێنێکی“ایفا“دەکەوێتە کەمین و ھەر کە نزیک دەبێتەوە دەکەوێتە بەر ئاگری بێ ئەمانی چەند کڵاشینکۆف“ێک و چەند نارنجۆک“ێک دەخرێتە ناوی،ماشێنەکە بە تەواوی لە کار دەکەوێ و ھاواری چەند پاسدار“ێک بەرز دەبێتەوە.ئەو شەوە پێشمەرگەکان بە ھۆی تاریکی ھەوا خۆیان لە شناسایی“کووژراوەکان دەپارێزن و بە پێی تاکتیک“ێکی پێشمەرگانە لە شوێنەکە دوور دەکەونەوە.وەک ھەمیشە دوژمن کەوتە تۆپ و خۆمپارە بارانی ناوچەکە.ئەو شەوە دوای ئەو دوو کەمین“ە سەرکەوتووانەیە ھەموومان لە رێگای بێتەلە“کانەوە یەکمان گرتەوە.
بەو جۆرە دوژمن لە سەر یەک لە سێ“شوێن زەربەی باشی بەرکەوت و ئێمەش سەلامەت بووین.ئێمە گەراینەوە بۆ شوێنێک“کە بۆ مانەوە دیاری کرابوو.
شەو بە درەنگەوە دوای ھیلاکی“یەکی زۆر خۆمان گەیاندەوە حەشارگە“،چۆن لەوە دڵنیا بووین دوژمن وەک ورچ“ی بریندارە!
ھەر ئەو شەوە لە شوێنی مانەوە را کە پێویست ناکات ناوەکەی بھێنم!چاومان لە شۆقی دەیان ماشێن بوو کە دەھاتن بەرەو خاڵی سنوور“ئەو کارە،نیشانەو بەڵگە بوون بۆ ھێنانی ھێزێکی یەکجار زۆرو بڵاوە پێکردنیان بە درێژایی دەیان کیلۆمیتر“،تۆپ بارانەکان“کانیش بەردەوام بوون. شەوەکەی کەمێک خەوتین بەیانی زوو ئاگادار“ کراین کە ئامادە بین و کەس لە شوێنی خۆی جووڵە نەکات!بەڵێ:ھێزەکانی رێژیم تەواوی ناوچەکەیان سیخناخ“کردبوو بە ھێزەکانیان،تا بەرامبەر ئێمە ھاتبوون بە چاو لێمان دیار بوون،بە تیژە“باسکەکان دا دەھاتنە خوار،تفەنگ“لە دەست دا بە ترس و لەرزەوە چاویان لە کاوە شاخەکان دەکرد!شتێکی سەیر ئەوە بوو دەوەنێکی“ کەم کە دەکەوتە رێگایان چاویان لێ دەکرد!وەک ئەوە وابوو لە کەوبارە“بگەرێن!
خاڵێکی دیکە کە دەبێ ئیشارەی پێ بکەین:وەزعییەتێکە کە لە ناوچەکە دا ھەیە!بۆ ئاگاداریتان:ھێشتا ساڵێک بە سەر ئاگر“بڕی ئەو دوو وەڵاتە“دا لە شەڕێکی ماڵوێرانکەر دا تێنەپەڕیوە،ئێران لە رووی ناچاری شەڕی راگرتووە!ئێمە کەوتووینە سەر خاڵی سنووری“ئەو رۆژە بە چاو ماشێنەکانی“پاسدارانی سووڵح“لە ئێمە دیار بوون(پاسدارانی ئاشتی“ھێزێکی نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان بوو کە بۆ چاوەدێری ئاگر بڕ“لە سنوورەکان جێگیر کرابوون)ئەو چەند رۆژە بە پەرچەمی“ بەرزەوە دەھاتن بۆ سەر سنوورە“کان بۆوەی بزانن چی روو دەدات.!ئەو رۆژە تاریک داھات ھێزەکانی دوژمن نەگەرانەوە،گووندەکان پڕ ببوون لە ھێز“و چۆڵ نەکران!ئەو کارە بە پێچەوانەی چاوەروانی ئێمە!چەند رۆژێکی خایاند و دەرفەتی ھیچ درزێک“نەمابۆوە تا بتوانین جارێکی دیکە بگەرێینەوە گووندەکان و(تداروکات)ی خۆمان بکەین.
بەو جۆرە با زانیارییەکی دیکە باس بکەم و بەرەبەرە بکەوینە باسی دۆخی خۆمان و بزانین چی روودەدات.
……………..
ئێران بە رەسمی لە رێگای پاسدارانی سووڵح“شکایەتی بەرز کردۆتەوە!لەوێ دا ئیشارە بەوە کراوە کە ئەو ھێزە دژی شۆرشانە“لە خاکی ئێراق“ەوە دزەیان کردوە!بەو پێ“یە ئێراق یارمەتی کردوون و پشتگیریان دەکات تا خۆیان بگەیننە ناو خاکی ئێران“!ئێستا ئەو سکاڵایە“بە پەلە گەیەنراوەتە ئێراق“…….
ئەو زانیارییانە ھێشتا بە ئێمە نەگەیشتوون و بەرنامەو خوێندنەوەکانی ئێمە جۆرێکی دیکەن!!بێ خەبەر لەوەی کە ھەر دووک وڵات“ساغ بوونەوە گەمارۆمان بدەن،خۆ ئەگەر ئەوەش نەبێ ئێراق“لە ھەر نووقتەیەک بزانێ لە سەر خاکی ئەوین بە ھەرەشە دەمانخاتەوە نێو خاکی ئێران.
ئەوە لە سەر یەک چەند زانیاریەک بوو کە پێویست بوو بیزانن،چۆن رووداوەکانی دوایی و سەختی و گەمارۆکان لێرەوە دەست پێدەکەن.
ئێستا ناوچەکە بۆتە ئاڵقەیەکی گەمارۆ!!بە سەر ئێمە دا.
…………………………..
ئەو شتانەی ئێمە بیرمان لێ نەکردبوونەوە.
…………………………..
یەکەم:تەقەمەنی،دوای سێ شەڕ تەقەمەنی بەرەو تەواو بوونە ھەر کاتێک بکەوینە گەمارۆ و شەری قوورسەوە بەشی چەند سەعاتێک فیشەک“و پێداویستی شەڕمان پێ نەماوە.
دووھەم:بێ سیم“ی راکاڵ“بەو ھێزە نییە تا کاتی پێویست پێوەندی بە پشتی شەڕگەکانەوە بکات تا رێگایەک بدۆزنەوە بۆ رزگاری ئێمە.
سێھەم:نان و ھەرچی بۆ خواردن شیاوە بەرەو تەواو بوونە.
چوارەم:لە گەمارۆیەکی تووند داین ھێشتا نازانین(معادل)ەکان چۆنن و چۆن ھەموو شتێک لە زیانی ئێمەیە.
پێنجەم:دەبوا لە ناوچەکە دا حەشارگەی تەقەمەنی ھەبێ کە نییە،ئەو کارە دەست و پێی ئێمەی بەستووە بۆ بڕیاری بوێرانە.
شەشەم:چەند رۆژێکە لە یەک نووقتە دا ماوینەوە .
…………………..
یەکەم کۆبوونەوە بۆ بڕیار
سەرەتا:لێرە دا لە بیر نەکەین کە ئەو خاڵانەی ئێستا باس دەکرێن ئاکامی دوای رووداوەکانە بەو مانایە ئەو کات و پێش رووداوەکان بە بیری کەس دا نەھاتبوون.
لە گەڵ ھەموو ئەو فشارانە تەنیا شتێک توانیویەتی ئێمە بخاتە دۆخێکی ناھەموارەوە تەنیا دوو ھۆکاری کاریگەرە…تەواو بوونی نانی“کۆڵەپشتیەکان و تەقەمەنی شەڕ!ئەو دوو خاڵە خاڵی ھەرە لاوازی ئێمە بوون و تووشی رووداوی نەخوازراویان کردین،ئەگینا ئێمە کووڕی گەلێکین کە فێر بووە رۆڵەکانی لە کاتی تەنگانەدا سەر نەوی نەکەن و گیان بدەن.
وەک گووتم:یەکەم کۆبوونەوەی فەرماندەکان و ھەتا چەند پێشمەرگەو شارەزایەکی ناوچەکە بەسترا بۆوەی بزانین رێگا حەللەکان چین و دوا بڕیار چی بێ…..؟
لە راستی دا ھێزێکی زۆر بووین ۶“دیل“ی شەڕ لە گەڵ ئێمە بوون و نەدەتوانرا بەو ھاسانی“یە ئازاد بکرێن!رۆیشتنی ئەوان و ئازاد کردنیان دەبوو بە ھۆی ئاشکرا بوونی شوێنی مانەوە،کە شوێنی مانەوەش خاڵێکی سەیر بوو!!!!
لێرە بەدواوە چۆن بنووسم!رەنگە نووسین جیاواز بێ،بەو مانایە ئەگەر بتھەوێ نووسینەکان کاریگەری راستەوخۆ بەدەستەوە بدەن و دیمەنەکان زیندوو بکەنەوە دەبێ پەنا بۆ زیندوو کردنەوەو دارشتنەوەی رووداوەکان ببەین بەو مانایە لە پەردەی چەند فیلم“ێک دا دارێژرێنەوە.
زۆرێک لە ئێمە ئەو جۆرە فیلم“مانەمان دیتوون….باش…
بۆم باسی یەکەم کۆبوونەوە کردن با چیدیکە دوور نەکەومەوە،،،
لەو کۆبوونەوە دا بە رەچاو کردنی وەزعی خرابی خۆمان لە رووی ناچاری!بەو باوەڕە گەیشتین کە تیم“ێکی سێ کەسی بنێردرێن بۆ خاکی ئێراق و داوا لە عێراق“بکرێ:بۆ دوو داواکاری،
یەکەم ھەنگاو ھەڵە بوو!!!؟ بۆچی……!
……………………………………………
وێنەکە پۆلێک لە تێکۆشەرانی ھێزی گیارەنگ،کە لە نێویاندا چەند شەھیدێک ھەیە……………………..
………………………………………………………………
تێبینی:
سووپاس بۆ ھاوکاری و پشتگیری فەرماندەی رۆژە سەختەکانی خەبات کاک حوسێن پەیرەوان“کە ھەموو کات،ھاوکاری و رێنوێنییەکانی،تواناو دیققەتی،بۆتە ورد بینی و ئەزموون بۆ ئێمە.

Leave a Reply

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *