بەشی: چل و دووھەمی گەرانەوە(٤٢) له‌ نووسینی: عەلی سوورەچۆمی

Posted by

بەشی: چل و دووھەمی گەرانەوە(٤٢) له‌ نووسینی: عەلی سوورەچۆمی
بەشی (1)
بەیەکەوە جارێکی دیکە دەگەرێینەوە بۆ مێژووی رووداوە ھەستیارەکانی دەھەی ٧٠ی ھەتاوی،لێرە لە کۆرەپانی رووبەروو بوونەوەکان دا،دەیان و سەدان رووداو کە لە سەر دەستی ئەوان خووڵقاون سەرنجت رادەکێشێ.لێرە:ھیچ سەختییەک ھیچ شەوێکی تاریک و ھیچ باوبۆرانێک گرەو لەوان ناباتەوە، ھەست بە بوونی کەسانێک دەکەی کە بێ ئیختیار دەوەستی لە بەرابەر باوەری پتەوو ئیرادەی گەورەی ئەوان بۆ بەخشین.لێرە ھەمووان پێشمەرگەن،سەرکردە پێشمەرگەیە،پێشمەرگە سەرکردیە.

——————————
پاییزی ساڵی( ١٣٧٢)ھێزی گیارەنگ و کومیتەی شارستانی سەردەشت،لە چواچێوەی راپەراندنی ئەرکە حیزبییەکان و پێوەندی گرتن بە خەڵکی ناوچەی سەردەشت”وە بە ھەموو قوورسایی خۆی سەرگەرمی بە جێگەیاندنی ئەرکەکانی خۆیەتی.بەو ئەندازەی دووژمن ھێز کۆدەکاتەوەو کوردستان میلیتاریزە”دەکات بەو رادەیە حیزبی دێموکرات قوورس و قایم وەستاوە.
کۆتاییەکانی ھاوینی ئەو ساڵە ھێزێکی زۆری پێشمەرگە،پێک ھاتوو لە تەواوی لکەکان و بەشی زۆری فەرماندەکان بە فەرماندیی فەرماندەری ھێز،کاک سلێمان کەڵەشی”و جێگری ھێز کاک حەمە نارستی بەشدارن.لەو جەولە سیاسی و نیزامی”یە دا،کومیتەی شارستانی سەردەشت و بەرپرسی کومیتە شارستان و ئەندامی کومیتەی ناوەندی کاک مستەفا مەولوودی”سکرتێری ئێستای حیزبی دێموکرات”بەشدار بوو،بەشی زۆری کومیتە ناوچەکان،وەک:کومیتەی شار،کومیتەی بڵفەت، بەشدار بوون.خاڵێک کە دەبێ لێرەدا لە بیر نەکرێ ئەوەیە کە کەمتر ھێزی گیارەنگ بەو قوورسایی و بەو رادە لە کادرو پێشمەرگە گەشتی ناوچەی کردووە.ئێستا دوای ئەو نووسینە دەیان کادرو پێشمەرگە دەکەونەوە بیری ئەو مێژووە کە ئێستا لە ژیان دا ماون،بە دەر لەوانەی کە شەھید بوون و رێگای ئەوان بۆ رزگاری ناوەستێ.
………………………………………
دوژمن بە حزوورێکی لەو جۆرە حەساسە وەک گوورگی ھاری بە سەر ھاتووە،رۆژانە ھێزێکی زۆر لەناوچەکانی دیکەی کوردستانەوە دێنێ بۆوەی بتوانێ رێگری بکات لەو پێوەندییانەی نێوان خەڵک و ھێزی پێشمەرگە.
با نووقتەیەکی دیکە لە بیر نەکەین،دوژمن کاتێک دەبینێ بەرپرسان لە ئاستێکی بەرز دا بەشدارن حەساس تر دەبێ و دەیەوێ رێگا بەو کارە نەدات،دیوێکی دیکەی مەسەلەکە بۆ دووژمن بیرکردنەوەیە لە وەشاندنی زەربەیەک“ لە ھێزێکی بەو جۆرە،کەواتە:بە وردی چاوەدێری ئێمە دەکات و خەریکی زانیاری کۆکردنەوەیە.حیزبی دێموکرات…حیزبێکی تایبەت و خاوەن ئیستعدادی زۆرە،بەرپرسانی لە گەڵ ھێزی پێشمەرگە لە سەخت ترین شوێن و کاتە دشوارەکان ئاوێتەی یەکن و یەک سەنگەر پڕ دەکەنەوە.ساردی و گەرمی ئەو شۆرشە بۆ ھەمووانە.
…………………………………………
کاک مستەفا مەولوودی“یەکان لە حیزبی دێموکرات دا زۆرن کە بەشێک لەوان بۆ خەونی رزگاری گیانی خۆیان بەخت کرد.ھەر لە بەرپرسانی پێشووتری ئەو کومیتە شارستان(ە)کاک فەتتاح عەبدوولی کاک عەوڵا شەریفی لە باشترین کادرەکانی رێبەری گیانیان بەخت کرد.لە دۆخێکی ئاوادا مەرگ لە چەند قەدەمی ھەر یەکێک لە ئێمە خۆی مەڵاس داوە.کاک مستەفا مەولوودی“بەرگێکی پێشمەرگانەی لەبەردا خاکی دەنوێنێ،ئەو لە گەڵ ئەوەی کە ھێندێک جار دەگووترێ مۆنە“کەچی:کاتێک دەکەوێتە قسە و پۆلێک پێشمەرگە دەورەیان داوە قسە خۆشەکانی خەندە دەخاتە سەر لێوی ھەمووان،ئەو یەکەم رۆژەکانی پێشمەرگایەتی وەک زۆر کەسی دیکە ھێناوە،لە مقەرێکی پێشمەرگانە را دەست پێدەکات و ھەنگاو بە ھەنگاو قۆناخ بە قۆناخ بە ناخی رووداوەکان دا شۆردەبێتەوە.ئەو کەسەی ئێستا سکرتێری حیزبێکی دیارە ھەموو سەختییەکانی ئەو شۆرشەی چێشتووە،ئەو سەرکردەی ئازارەکانە و چەند جارێک لە مەرگ گەراوەتەوە،جارێک لە بناری قەندیل لە کردەوەیەکی تێرۆریستی بە برینداری رزگاری دەبێ،دوا جار لە مووشەک بارانی دوژمن بۆ سەر قەڵای خۆراگری دێموکرات لە گەڵ چەند ھاورێیەکی بە شێوەیەکی چاوەروان نەکراو لە ژیان دا دەمێننەوە.
……………………………………….
لە درێژەی ئەو گەشتە دا سەردانی بەشێکی زۆر لە گووندەکان و خەڵکی ناوچەکە دەکەین.چەند جارێک دەگەینە چەند کیلۆمیتری شاری سەردەشت.ھێزێکی ئامادەی پێشمەرگە بە جووڵەی بەردەوام و تاکتیکی گوونجاو سەری لە دوژمن تێک داوە.چەند جارێک بەرنامەی عەمەلیاتی دادەرێژرێ و چەند کەمینێک بۆ زەربە لێدان لە دوژمن دادەنرێنەوە،کەچی:دوژمن بە ھۆی ترسێکی زۆر رۆژانە ھەموو جموجۆڵێکی کەم کردۆتەوە،ھێزەکانیان لە ھیچ رێگاو بانێک گیرناکەون.فەرماندەری ھێز تازە ئەو بەرپرسایەتییەی وەرگرتوە دەیەوێ بە جۆرێک بوونی خۆی بسەلمێنێ.لە راستی دا پێویستە ئیشارە بەوەش بکەم دوژمن لە دەستی ئەو ھێزە دەرباز نابێ ھەڵەیەکی بچووک بەسە بۆوەی کە تامی تاڵی شکست بچێژێ.لە درێژەی ئەو جەولە دا لە بەشەکانی دوایی دا باسی دەکەین کە دوا جار چۆن بە ھۆی گەران بە دوای راوو رووت دا و تاڵان کردنی کاروانچییەکان چەند رۆژێک پێش ئەو گەمارۆیە کەوتوونە داوی پڕ لە مەرگی کوورانی ئاوو خاکی کوردستان و تۆڵەی ھەموو ئەو“ پێ“پیسانەیان لێدەکرێتەوە کە ناویانەتە سەر خاکی پیرۆز.کەواتە:دوژمن بە خەیاڵی خۆی لێرە تۆڵە دەکاتەوە …….
———
لە درێژەی گەران بە ناوچەکەدا ئێوارەی ٧/٧/١٣٧٢/کە دەکاتە مانگی رەزبەر لە نزیک گووندی تووژەڵ“مابووینەوە.بۆ ئێوارەکەی لە کۆبوونەوەی فەرماندەران دا بڕیار درا کە بۆ شەوەکەی ھێزێکی زۆر بچینە ناو گووندی بناوێ“ھەڵکەوتوو لە سەر جادەی پیرانشار سەردەشت“ئەو گووندە لە ھەشت یا نۆ کیلۆمیتری شار ھەڵکەوتووە،دەکەوێتە نێوان:سەردەشت و نەڵاس،لە چەند سەد میتری گووندەکە گووردانێکی گەورەی دوژمن ھەبوو بە ناوی گووردانی ئیشکە دۆڵێ“.لە نەڵاس نزیک لەو گووندە بە چەندین مۆڵگەو ھێزی سووپای پاسداران دەورە دراوە.ئێوارەکەی بەرنامەرێژی کراو تیمەکان دیاری کران.بەپرسان وا ساخ بوونەوە کە تیمێک لە پێشمەرگەکان لە گووندی تووژەڵێ“بمێننەوە.ئەوە بوو ئێوارەکەی بەرەبەرە لە ناو دڵی دۆڵ و باغەکان دەرکەوتین و سەفی دوورو درێژی پێشمەرگە دڵ پڕ لە ھیواکان دەستی پێکرد.کاک مستەفا مەولوودی خۆی لە گەڵ ئەو تیمە دایە کە دەچێتە ناو گووندی (بناوێ)
…………..———————
لە گەڵ ماڵ ئاوایی خۆر ،ھێشتا تاریک نەبووە پێشمەرگەکان نزیکی گووند بوونەوە،جار جار خۆ دەلا گرتن بە ھۆی نزیکی گووردان“،تیمی پێشرەو دەگاتە نێو گووند،کاتێک پرسیار کرا چ خەبەرە؟گووترا:خەڵکەکە باس لە بوونی ھێزێکی زیاتری رێژیم و ھێندێک جم و جۆڵی نا ئاسایی دەکەن.
وادیارە:ھێزەکانی دوژمن ھەستیان بەبوونی ئێمە کردووە،بەرنامەی ئەوان چاوەدێری و گەمارۆدانی ئێمەیە لە ناو گووند دا.کە گەیشتینە ناو گووند لە گەڵ پێشوازی گەرمی خەڵک رووبەروو بووین،خەڵکێک کە بە حەسرەتەوە چاوەروانی ھاتنی پێشمەرگە دەکەن.لەو سەردەمەدا ھەر دوای بڵاو بوونەوەی ھەواڵی بوونی ھێزی پێشمەرگە لە ناوچەکەدا،گووندییەکان چاوەروانی ھێزی پێشمەرگەو شاد بوونەوە بە رۆڵەکانیانن.ئێمە دابەش دەبین،تیمەکان ھەر یەکەو نیگابانی خۆی داناوە.زۆری پێنەچوو چەند تیمێکی خۆمان و خەڵکی دوورووبەر کە دەگەرانەوە ھەستیان بە بوونی ھێزەکانی دوژمن کردبوو……..
زانیارییەکانی دوایی:
١-کەمینی ئێمە شوێنی خۆی چۆڵ کردوە.
٢-کاروانچییەکان ھەواڵیان پێداین،
٣-مانگە شەوێکی زۆر رووناکە چەند بریسکەیەک بینراوە.
گەمارۆ دانەکە بۆ بەشی داھاتوو…..
——————————-
لە بەشی داھاتوودا
زانیارییەکان و چۆنییەتی لە داو کەوتن
بە درێژی بە وردەکارییەوە
تێبینی:
ھەر لە درێژەی ئەو نووسینەدا:شەری ناو ماڵەكانی وەردێ دەگێرینەوە کە دوژمن ویستی لەو گەمارۆیەدا تۆڵە بکاتەوە.
لە شەری وەردێ لە کۆتاییەکانی شەرەکەدا کاک مستەفا مەولوودی لە رێگای بێسیم“کەیەوە چی پێ گووتین وەک خۆی باسی دەکەم.

Leave a Reply

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *