عه‌لی سووره‌چۆمی‌
گه‌رانه‌وه‌ ڵاپه‌ره‌ی تایبه‌ت بۆ بابه‌ته‌کانی عه‌لی سووره‌چۆمی
درێژه‌
>>>>
خدربه‌گ
ئەو ڕۆژانەی قەت لەبیر ناچنەوە

بۆ خوێندنه‌وه‌یی بابه‌ته‌کان >>>
محه‌ممه‌د بایزیدی

محه‌ممه‌د بایزیدی>>>

عومه‌ر فه‌رخه‌پوور
بۆ چه‌ند شارێک

مه‌ودای نێوان چه‌ن

 شارێکی ئێران

 بۆ سه‌رده‌شت به‌ ماشێن

سه‌رده‌شت

مه‌هاباد

١٢٢ کیلۆمێتر

سه‌رده‌شت

بۆکان

١٤٤ کیلپۆمێت

سه‌رده‌شت

سنه‌

٣١٧ کیلۆمێتر

سه‌رده‌شت

شنۆ

١٤٠ کیلۆمێتر

سه‌رده‌شت

ورمێ

٢٤١ کیلۆمێتر

سه‌رده‌شت

ئیلام

٦٠٨ کیلۆمێتر

سه‌رده‌شت

پیرانشار

٩٢ کیلۆمێتر

سه‌رده‌شت

بانه‌

٦٨ کیلۆمێتر

سه‌رده‌شت

ته‌ورێز

٣٤١ کیلۆمێتر

سه‌رده‌شت

ئیسفهان

٩٣٧ کیلۆمێتر

سه‌رده‌شت

تاران

٧٢٧ کیلۆمێتر

په‌خشی راسته‌وخۆ
له‌سه‌ر هێڵ
سه‌رده‌شت ئه‌ی شاره‌ جوانه‌که‌م
ئه‌ی خاک و زێدو لانه‌که‌م
تاقانه‌ بووکی ناخی من
هه‌ناسه‌ ساردی ئاخی من
هیرۆشیما بچکۆڵه‌که‌م
چۆن تۆ بۆ دووژمن چۆڵ ئه‌که‌م

مه‌کۆو لانکی پیاوانی ژیر
ناڵه‌ی زامی سه‌دان ئه‌سیر
چلۆن نه‌گریم بۆ ژانه‌که‌ت؟
بۆ ده‌نگی خوێن ڕژانه‌که‌ت؟
په‌ڕی گوڵان وه‌کوو گه‌ڵا
وه‌رین به‌ بۆنی پڕ به‌ڵا
خه‌زانه‌ گووڵ،خه‌زانه‌ بۆ؟
بۆ هه‌ر خه‌زان له‌ من و له‌ تۆ؟
بۆ چی به‌شن هه‌ر بۆته‌ خه‌م
نابینم شادی زۆرو که‌م
کۆرپه‌ت به‌ دووکه‌ڵ قڕ کرا
به‌رۆکت لێ دڕ دڕ کرا
که‌سێ نه‌هات که‌ بگری بۆت
هه‌ر خۆت گریای و خاکی خۆت
سه‌رده‌شت وه‌لاوێنه‌ دڵت
مه‌کۆی گڕو خوێنه‌ گڵت
ئاواره‌ت تێدا خه‌وتوه‌
موعینیت لێ سه‌رکه‌وتوه‌
‌گۆڕی سه‌دان لاوی وه‌ڵات
ده‌ک وه‌ گیانم که‌وێ به‌ڵات
شیوه‌سه‌ڵی شه‌هیدی ژین
داونی به‌ تۆ چاوی ئه‌وین
ده‌سته‌کانت ده‌ستی ئه‌ون
ئه‌وان تۆقێنه‌ری شه‌ون
بیانپارێزه‌ گه‌وهه‌رن
هی پێشمه‌رگه‌ی تاجی سه‌رن
شه‌هیدانت بێ ژومارن
وه‌ک گوڵی سووری به‌هارن
به‌سه‌ مه‌گری شاره‌که‌ی من
شاره‌ دڵ خه‌مباره‌که‌ی من
ئه‌تۆ ئێستاش دڵ و چاوی
له‌ ناو چاوی گه‌لا ماوی
دڵت تینوویه‌ بۆ شادیی
ئه‌ده‌ی تۆ بانگی ئازادیی
نزیکه‌ مه‌رگی ژێر ده‌ستی
خه‌ریکه‌ بگه‌ینه‌ سه‌ربه‌ستی
ئاڵات به‌ خوێنم بۆ دێنم
له‌ باوه‌شتا ده‌یچه‌قێنم
هه‌موو ڕۆژێ له‌ گه‌ڵ سرود
ده‌ڵێم وه‌ته‌ن درود درود
درود شه‌هید درود وه‌ڵات
درود ڕێبواری ڕێی خه‌بات

له‌ نووسینی : ئاسۆ خه‌بات



:::::

 –|::|یه‌کشه‌ممه‌ ۲۵ پووشپه‌ر ۱۳۹۱ – ۱۸:۲۲:۱۸

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *