محه‌ممه‌د دیرلیک له شاری سانلیورفا له باشووری وڵاتی تورکیه له‌کاتی لێدانی ماشێن به‌شێوه‌یه‌کی موعجیزه و سه‌یرو سه‌مه‌ر نه‌جاتی ده‌بێ .ئه‌و کاتێک خه‌ریکی یاری و گه‌مه ده‌بێ له به‌ر ده‌رگای دوکانه‌که‌یان ماشێنێک زۆر به‌توندی و به‌هه‌ڵه خۆ لهدوکانهکهیان داوێت و محه‌ممه‌د به پلیکان دا فرێدهداتهخوارێ و موویه‌کی ده‌مێنێ وهسهریبپهرێت .
محه‌ممه‌د هه‌لده‌ستێته‌وه و به‌گریانه‌وه راده‌کات و خۆ له باوه‌شی که‌سێک داوێت ،به‌پێێ هه‌واڵی ڕۆژنامه‌ی مێترۆی سوئێدی دوای ئه‌م روداوه پرسیار له محه‌ممه‌د ده‌که‌ن و ده‌ڵێن: تۆ بریندار نه‌بووی ،محه‌مه‌دیش له وڵامی ئه‌م پرسیاره‌ی که لێێ ده‌که‌ن به نارونی وڵام ده‌داته‌وه و ده‌ڵێ ؛ نه‌وه‌ڵلا .
ئه‌م فیلمه به دوربینی چاوه‌دێری ههلگیراوهتهوه و له زۆربه‌ی مێدیاکانی دونیا دا به شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو بڵاو بۆته‌وه. مێدیاکان ده‌ڵێن ئه‌م مناڵه فرشتهپارێزهری بووه له‌و کاته‌دا.
پێویسته بگوترێ ئه‌م روداوه حه‌وتوویه‌ک له‌مه‌و پێش روی داوه .
عومه‌ر فه‌رخه‌پوور