کارڵا ڤانێسا پرێز که ته‌مه‌نی بۆ که‌س ڕوون نیه ، ته‌نیا مێدیاکان باس له‌وه ده‌که‌ن و ده‌ڵێن : ناوبراو نۆ گیانه و شه‌ش کچ و سێ کوڕی له زگ دایه . کارڵا ڤانێسا پرێز ئێستا له نه‌خۆشخانه‌یه‌کی شاری “ساڵتیلۆ” به‌سته‌ری کراوه واش پێشبینی ده‌کرێ که ۲۰ مانگی مای مناڵه‌کانی ببێ . بۆ ناودیاری کردن بۆ ئه‌م نۆ مناڵه “ کارڵا ” به بڵاوکراوه‌ی نۆتیمێکسی راگه‌یاند و گووتی : هێشتا هیچ ناوێکم هه‌ڵنه‌بژاردوه‌و بیرم لێ نه‌کردۆته‌و‌ه وپێشم وایه ناو هه‌ڵبژاردن هێنده گرینگ بێ هێشتا زۆر زویه، ئه‌وه‌ی زۆری بیری لێده‌که‌مه‌وه له پێش هه‌موو شتێک دا ساغی و سڵامه‌تی ئه‌م نۆ مناڵه‌یه . له دایک بووی نۆ مناڵ بۆ زۆر که‌س شتێکی نائاسایه‌و ساڵی ۱۹۷۱ ئافره‌تێکی ئوستراڵیای نۆ گیان ده‌بێ به‌ڵام هیچ یه‌ک له‌و نۆ منالانه نه‌ژیان و مردن وه هه‌روه‌ها ساڵی ۱۹۹۹ ئافره‌تێکی مالیزی تووشی هه‌مان تراژیدی هات و مناڵه‌کانی مردن . مانگی ژانویه‌ی ساڵی ۲۰۰۹ ئافره‌تێک به ناوی نادیا سولێمان نۆ مناڵی بوو ، ئه‌م هه‌واڵه بوو به گرینگ‌ترین سه‌ردێری ڕۆژنامه‌کانی جیهان و پاشانیش چه‌ند به‌رنامه‌یه‌کی ته‌له‌فیزیۆنی لێ سازکراو له کاناڵه جۆراوجۆره‌کانی جیهان دا بڵاو کرانه‌وه .
له مێدیاکانه‌وه : عومه‌ر فه‌رخه‌پوور
چه‌ند وێنه‌یه‌کی نادیا سولێمان
ساڵی له دایک بوونی ئه‌م هه‌شت مناڵه
::
شه‌ممه ۹ بانه‌مه‌ر ۱۳۹۱