بەشی پەنجاو چوارەمی گەرانەوە(۵۴) له‌ نووسینی:عەلی سوورەچۆمی

Posted by
بەشی پەنجاو چوارەمی گەرانەوە(۵۴) له‌ نووسینی:عەلی سوورەچۆمی.
………………………………….
خەرمانانی ساڵی(١٣۶٨) رووداوێکی تاڵ و لە بیرنەکراو.
زنجیرە رووداوێک کە بە گێرانەوەی لە ئازاری شۆرشێک تێدەگەین….ھاورێی یەک دەبین بۆ ئەو سەفەرە.
………………………………….
ساڵی ١٣۶٨“ساڵێکی پڕ رووداو بوو بۆ حیزبی دێموکرات و ھێزەکانی پێشمەرگە.جمھووری ئیسلامی“دوای راوەستانی شەرەکانی لە گەڵ ئێراق،پێی وا بوو کە کێشەی کورد بە ھاسانی لە رێگای نیزامی“یەوە کۆتایی پێ دێنێ،ئەویش بە ناردنی ھێزی زیاتر بۆ کوردستان و دەست ئاواڵەییەک کە بۆی درووست دەبوو.داگیرکەرانی کوردستان ھەرگیز نەیانویستوە کێشەی کورد وەک ئەوەی کە ھەیە چاو لێبکەن ھەر ئەوەش وای کردووە چارەسەری ئەو کێشەیە بە درێژایی تەمەنی داگیرکاریان درێژ بێتەوە.حیزبی دێموکرات و گەلی کورد دەمێک بوو بە پێچەوانەی تەبلیغاتی دوژمن رایاندەگەیاند کە کێشەی کورد بەشێک نییە لەو شەرە“تا بە کۆتای شەرەکە کۆتایی بێت.کەواتە گەلی کورد و حیزبی دێموکرات پیویست بوو ئەو راستییە بۆ دۆست و دوژمن دووبارە بکەنەوە.
………………………..
ھاوینی ساڵی ١٣۶٨/ھێزێکی زۆری پێشمەرگە ئامادە کرا بۆ گەرانەوە بۆ ناوچە،دیارە بەو جیاوازییەوە کە ئەو گەرانەوە بەرەو ناوچەیەک دەبێ کە قوورسایی ھێزی پێشمەرگە کەمتر بووە تێیدا ،ئەویش:بە ھۆی ئەوەی کە ببوو بە مەیدانی شەرێکی گەورە لە نێوان دوو ئەرتەشی ئێران و ئێراق دا.ناوچەی ھۆمل“ی سەردەشت“،دیارە:ھەموو ناوچەکانی سەردەشت“بە دوو بەش دیاری کرابوون ناوچەی ھۆمل“و ناوچەی بڵفەت“بەشێکی زۆری ناوچەی ھۆمل“دەکەوێتە ئالان“ھەر لە ناوچەی ھۆمل“ باسکی کۆڵەسە“ھەیە کە ئەویش ھەر دەکەوێتە ئەو چواچێوەیە و لە چەندین گووندی ناوچەکە پێک ھاتووە بە ھۆی ئەوەی نزیک شارە جمووجۆڵی پێشمەرگانە تێیدا کەمێک حەساس و ھەستیارە،باسکی کۆڵەسە“زۆر جار دەبوو بە مەیدانی حزووری ھێزی زمزیران“کە زۆر جار لە چۆم“ی کەڵوێ دەپەرینەوەو گەشتێکی ئەو ناوچەیان دەکرد.ھێزی زمزیران چەندین پێشمەرگەو فەرماندەی ناوشاری سەردەشت“و کووری ناوچەکەیان لە گەڵ بوون،ئەوان تەشکیلاتێکی باشیان ھەبوو لە باسکی کۆڵەسە“ئەو ناوچە لێرەوارەو سەرەرای مەترسییەکانی شوێنێکی گوونجاوە بۆ خۆ حەشار دان،
کێشەی گەورەی ناوچەکە ئەوە بوو بەرتەسک بوو.
جا ئێستا دوای ئەو بەرچاو روونییە با ئەوە بڵێین:ھێزی گیارەنگ و بە گشتی ھێزەکانی پێشمەرگە لەو پەری تواناکانی خۆیان دا بوون.
……………………..
دەقیق رەنگە لە یادم نەبێ بەڵام:دەبێ ٢ی خەرمانان ئێمە لە بنکەکانمان را وەرێکەوتبین،ئەو کات دەرچوون لە سنوورەکان کارێکی زۆر مەترسیدار بوو من چەندین جار لە بەشەکانی رابردوو دا باسی سەختییەکانی سنوورەکان“م کردووە کە چۆن رێژیم ناوچەکانی بە تەواوی میلیتاریزە“کردبوو سەرەرای ئەوە کە بۆی دەرکەوت ھیچ لەو رێکارانە دادی نادەن و نابێتە ھۆی راگرتنی جووڵەی پێشمەرگە جارێکی دیکە کەوتەوە گرتنی سنوورەکان و سیخناخ“کردنیان،زۆر جار ساچمە کردنی پێی پێشمەرگەیەک بەس بوو بۆوەی تووشی رووداوی ناخۆش بین“بەوەش نەوەستا کەوتە کاناڵ“لێدان بە جۆرێک کە چەندین میتر“ پان بوون و ھیچ کەس نەیدەتوانی تێیان پەرێنێ.
لەو جەولەدا بە دەیان پێشمەرگەو بەرپرسی سیاسی و نیزامی بەشدار بوون،فەرماندەری ھێز،فەرماندەری لک“و جێگرەکانی لک“لە گەڵ چەندین کادر و سەرپەل و جێگری پەل ئەوە سەرەرای بە دەیان پێشمەرگەی ئازاو شارەزای ناوچەکان.ئامانجی ئەو گەشتە بە ناوچەکانی سەردەشت دا کاری تەبلیغی و نیزامی بوو،لەوەش زیاتر دڵنیا کردنەوەی خەڵکی ناوچەکە لەوەی کە حیزبی دێموکرات لە ھەموو شەرایتێک دا درێژە بە خەباتی خۆی دەدات.
……………………………..
زانیارییەک:
چەند رۆژێک بەر لەوەی ئێمە وەرێکەوین تیمێک“لە پێشمەرگەکانی ھێزی گیارەنگ“بە فەرماندەیی کاک عەلی باساوەیی“گەراونەوە بۆ ناوچە.ئەو تیم“ە بەشێک لە ھێزەکانی مەڵبەندی٢ی“کوردستان“یان یاوەری دەکرد تا لە رێگای ناوچەی سەردەشت“ەوە رەوانەی ناوخۆی وڵات بکرێنەوە.
بەشدارانی ئەو تیم“ە ئەوانەی لە یاد ماون:عەلی باساوەیی بەرپرسی تیم،مەحمەد مام ئاغا بەرپرس،عەلی…گ،،،حوسێن…،سمائیل نیژاوەیی،.رەحیم….م…لایەق کە کوورێکی جنووبی کوردستان بوو،ئەوان ٨“کەس یا ٧“کەس بوون ئێستا کە چاو لە ناوەکان دەکەم بەشی زۆریان شەھید بوون.
ئەو تیم“ە ئێستا لە ناوچە دان،ئەوان دوای تەواو کردنی ئەرکەکانیان دەیانەوێ بگەرێنەوە……………
ئێستا ئەو بەشە لێدەگەرێین تا کاتی رووداوەکان….. دەچمەوە سەر ھێزەکەی خۆمان،کە دەتوانم بڵێم:یەکێک لەو جەولانەیە کە پێشمەرگەو کادری زۆری تێدایە.ھێزێک کە دەکرێ لە ھەموو حاڵەتێک دا بەرنگاری بکات.
لە درێژەی ئەو گەشتەدا بەرە بەرە دەچمە سەر ناوەکان و ئاشنا دەبن لە گەڵ ناوی ئەوانەی بەشداری ئەو سەفەر دژوارەن.
…………………………
ئێوارەیەکی گەرمی مانگی خەرمانان بڕیاری وەرێکەوتن درا،بەرەبەرە لکەکانی“پێشمەرگە گەیشتن و تەواوی ھێزەکە لە شوێنێک کەوتینەوە سەریەک،ئێوارەیەک کە خەریک بوو رۆژەکە دادەکشاو جێگای سەرەتا بۆ ئێوارەیەکی مات و دوایی بەرەبەرە تاریکی چۆڵ دەکرد.لە نزیک سنوور نەھێنی شەو،چۆنییەتی پەرینەوە لە شوێنە مەترسیدارەکان باس کرا،تیمەکانی پێشڕەو ئامادە کران و سوور بووین لە سەر بە جێگەیاندنی ئەرکی سەختی شۆرش،بۆ ئیسپاتی ئەو چەند قسەم تەنیا ھاورێم بن بۆوەی بزانن چی روودەدات .
باسەکەی خۆمان:
ھێزەکەی خۆمان زۆر بوو جاری ئاوا تووشی کێشەی زۆر دەبی،ھەر بۆیە دابەش کراین و ھەر تیمەی بەرپرسی خۆی بۆ دیاری کرا،دەبوا بە تەواوی وریای پێشھات و رووداوە چاوەروان نەکراوەکان بین.دوای ھەوڵێکی زۆر سنوورمان تێپەراند،گەلێک تینوو بووین دەمێک بوو پشوومان نەدابوو،تیمی پێشرەو“ئاگاداری کردینەوە کە لە دەرفەتێکدا دا وچانێک دەدەین و تینوەتیش دەشکێنین.
زۆری نەبرد گەیشتینە شوێنی وچان ھەر لەوێش تینوەتین شکاند.لە چەند جێگایەک سەفی پێشمەرگەکان کە دەکەوتە سەر رێگاکان بە ھۆی ئەوەی مانگە شەو بوو جوان تۆزی رێگاکە دەبینرا.
پێویست بوو تا شوێنی مانەوە رێگا ببڕین،راستی بەرپرسان ساغ ببوونەوە کە بەر لەوەی ھێزەکانی دوژمن بە مەسیری ئێمە بزانن بە پەلە ناوچەی بڵفەت“تێپەرێنین بەرەو ناوچەی ھۆمل“.
(دووربین)
من دووربینی فیلمبرداری“م پێ بوو کۆڵەکەم قوورس بوو،دووربینەکان بە کۆڵ ھەڵدەگیران کۆڵەپشتییەکی تایبەت بە خۆی ھەبوو تێل“ێک کە حاڵەتی چواچێوەی پێدەدرا لە نێو کۆڵەپشتیەکە دا بۆی کرابوو بە چواچێوە جا دواتر بە نەوارێکی لۆکەیی دادەپۆشرا بۆوەی لە زەربە“خواردن پارێزراو بێ.کۆڵەپشتییەکە بە ھیچ جۆر گوونجاو نەبوو مادەیەکی وا نەبوو کە کاتی بەربوونەوە بە ھاسانی زەربە نەخوات.با ئەوەش بڵێم:ھەر لەو جەولەیەدا کە پڕ بوو لە رووداوی ناخۆش بە ھۆی ئەوەی بەربوومەوە زەربەی“ خوارد.
شەو درەنگانێگ وادەی بەیانی ھیلاک و شەکەت گەیشتینە شوێنی مانەوە لە رێگاکە زۆر دوور نەکەوتینەوە پۆلە دارێکی چڕ لە دۆڵەکەدا ھەبوو لەوێ دابەش بووین.سەرەرای ماندوویەتی زۆر دڵ خۆشین،شوێنێکی ویشکارۆ بوو گیاکان ویشک بوون و ببون بە پووش بە حاستەمێک نەبێ ھەناسەی بایەکیش نەدەھات،شوێنەکە مێشوولەی زۆر بوو زۆر ئەزییەتیان کردین وا دیار بوو کەمێک ئاشیانەی ئەوانیشن تێک دابوو.چەند جارێک دەنگی نێزە دەھات کە پێشمەرگەکان خەریکی خۆش کردنی جێگای خۆیان بوون.خەریک بوو ھەوا رووناک دەبوو دیارە من و زۆرێکی دیکە توانای جێگا خۆشکردنی خۆشمان نییە….
کە ھەوا رووناک بوو ئەو جار نۆبەی مێشە“رەشە ھات ئەوانیش زۆر ئازاریان داین..کاک عەلی بۆکانی“بە پێکەنینەوە راست بۆوە گووتی:ئەو بێ دینانە بە نۆبە پەلامارن دەدەن! ھەر ھیچ نەخەوتم نەکا شوێنێکت بە دەرەوە بێ.
عەلی بۆکانی“(رەحیمی)کوورێک بوو کە پێشتر پێشمەرگەی (کۆمەڵە) ببوو,ھەر لەوێ را راست ھاتبوو بۆ لای حیزب“درابوو بە ھێزی گیارەنگ“،تا بڵێی:کورێکی جوان چاک،لە ھەرەدی لاوەتی خۆی دا بوو زۆر دەنگی خۆش بوو، وابزانم ساڵی ١٣۶۶“ھاتبۆ ھێزی گیارەنگ یا ۶۵“ئەو ماوە ئازایەتییەکی بێ وێنەی لە خۆی نیشان دا بوو،باس باسی ئازایەتی ئەو کوورە بوو،تەواوی مراسم و کۆڕەکانی ئێمە و شەوەکانی ناو مقەرەکان“ پڕ بوون لە دەنگ و چریکەی عەلی بۆکانی“کەس نەبوو خۆشی نەوێ….زۆرێک لە رەفیقەکانی ئەو رۆژە لە گەڵی بوون کە عەلی زۆر خۆشی دەویستن.ئەییووب شڵماشی،کەریم کۆدەڵەیی،حەسەن خۆشکەلام،خەلیل ئەسپەندار،عوومەرکانیبی،سەیدخدر،خالید پەردەدار،عەلی سوورەچۆمی،مەحمەد شاڵی،م….د….و زۆری دیکە.
با لە بیر نەکەم رەفیقێکی خۆشەویستی کە زۆر یەکتریان خۆشدەویست لە گەڵ تیمەکەی دیکە بوو کە باسمان کرد ئەوانیش ھەر لە ناوچەن.باسی ئەو کوورە خوێن گەرمەش دەکەین.
لە کۆتایی ئێمە چەند زوو زوو ئەژنۆی خەم دەگووشین…..
………………………………
چاوەروان بن……….

Leave a Reply

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *