بەشی:سی و چوارەمی گەرانەوە(٣٤) نووسینی:عەلی سوورەچۆمی.

Posted by

بەشی:سی و چوارەمی گەرانەوە(٣٤)
نووسینی:عەلی سوورەچۆمی.
ھێرشێکی گەورە:
لەو بەشەدا:ھەوڵ دەدەین باسی ھێرشێکی گەورەی ھێزەکانی(جمھووری ئیسلامی)
بۆ سەر کومیتە شارستانی“سەردەشت و ھێزی گیارەنگ“بکەین،ساڵی(١٣٦٩)دەقیق تر شەوی(٣٠/٦/١٣٦٩)لە ناوچەی(سوونێ)ھەڵکەوتوو لە شوێنێک بە ناوی(کوونەمارێ).لێرە:بە وردی باسی ھۆکارەکانی ئەو ھێرشە ھەروەھا شەرێکی سەخت دەکەین.ئەوەندەی لە توانای ئێمە دابێ،ھۆکارو دەرنجامەکان روون بکەینەوە.

…………..
یەکەم:دۆخی ناوچەکە:
دووھەم:ئەو ھێرشە بۆ لەو کاتەدا:
سێھەم:ئامانجی گەورەی ھێرشەکە:
چوارەم:ھەڵکەوتەی ئێمە:
پێنجەم:مەوقعییەتی ھێزەکانی دووژمن
………………………………………..
با بە تێبینیەک:دەست پێ بکەین…
تەرحەکە دەکرا وەک:توونێلی“مەرگ بە حیساب بێ،بە پێی ھەر لێکدانەوەو ھەڵسەنگاندنێکی نیزامی،وردەکارییەکان بە تەواوی لە بەرچاوگیراون،وەک: کاتی ھێرش” دەرسەدی سەرکەوتن“پلانی“کاتی پاشەکشە.دەکرێ چەندین پسپۆڕی شارەزای ئەو بەشە لە ماوەیەکی درێژ دا کاریان لە سەر کردبێ.لێرەدا:بە دەر لە ئیرادەی لە شکان نەھاتوو،چی روودەدات؟ شەرەکە چۆن یەک لایی دەکرێتەوە ھەمووی لێرە بخوێنەوە.دوا جار شەڕێک کە ئاڵووگۆرێکی گەورەی بە دوا داھات لە ناوچەکەدا:ئێران بە ناچاری دەستەوەستانی ئێراق دەبێ.
…………………………………………………
دۆخی ناوچەکە:
دوای کۆتایی شەری ئێراق“ ئێران“ئەو دوو وڵاتە لێک نزیک بوونەوە،سەرەرای ئەوەی دەست کراوە تر دەبن بۆ ھێرش بۆ سەر ھێزە دژبەرەکانیان و بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کورد.نیشانەکان دەریان خستوە کە دەتوانن لە زۆر بواردا:لە سەر مەترسییە گەورەکە ھاوکاری یەکتر بکەن.لە دوو بەرەوە فشارەکان بۆ سەر ئێمە زیاد بوون،یەکەم:ئێراق“رێگاکانی خۆی لە ئێمە تارادەیەکی زۆر بەستووە،دەنگۆی ئەوەی کە دەبێ ناوچەکە چۆڵ بکرێ بەرەبەرە بڵاو دەبێتەوە.لە لایەنی ئێران“وە،تۆپ بارانی ناوچەکە،ناردنی(عوامیل)ی نفووزی زیادی کردوە،لەو پێوەندییەدا:چەند کەسێک بە سزای خۆیان گەیشتوون.ناردنی تیمەکان و ھێرشەکانیان بۆ لێدانی بنکەو بارەگاکانی ئێمە زیادی کردوە.دەرکردنی کەس و کاری پێشمەرگەکان لە ناوخۆی وەڵات دەستی پێکردوە،وەک:شەرێکی رەوانی بە دژی حیزبی دێموکرات.ناوچەکە بۆتە دەروازەیەک بۆ گەرانەوەی ھێزەکانی حیزبی دێموکرات بۆ ناوچە،لە راستی دا رێژیم سەرەرای ھەوڵەکانی نەیتوانیوە رێگری بکات لە ھێزی پێشمەرگە.
دواجار ھەر دووک وڵات لە سەر دەرکردن و گەمارۆی ھێزەکانی ئێمە ساغ بوونەوە.ھەرچی جمھووری ئیسلامی“یە دەیھەوێ بەر لە دوورخستنەوی ئێمە یا لە رووی ناچاری جێگاگۆڕکێ،زەربەیەکی باش لە حیزبی دێموکرات بدات،تۆڵەی شکستەکانی بکاتەوە.
…………………………………………………
ھێرشەکە بۆ لەو کاتەدا:
ساڵی(١٣٦٩)ھێزی گیارەنگ“جمووجۆڵی ھێزی پێشمەرگەی زیادکردوە،بە دوای تێرۆری دوکتۆر(عەبدوولرەحمان قاسملوو) دا:لە ساڵی(١٣٦٨)بە پێچەوانەی لێکدانەوەکانی دووژمن،حیزبی دێموکرات سوورە لە سەر خەباتی خۆی بە جۆرێک دووژمنی تووشی شۆک کردوە.ساڵی(١٣٦٩)تا پێش ئەو ھێرشە،ھێزی گیارەنگ“چەند زەربەیەکی کاریگەری لە ھێزەکانی دووژمن داوە،وەک:گرتنی گووردانی(وەردێ)کە ناوەندێکی گەورەی سەرکووت و تاڵان کردنی خەڵکی ناوچەکە بوو،بە دەیان کەس لە ھێزە دژی گەلییەکان کووژراون،پایەگای پشتی گووندی(گۆرەشێر)کە پایەگایەکی مەرزی بوو بە(اسطعکامات)ێکی بە ھێزەوە دەستی بە سەر دا گیراوە.ھێزێکی زۆری گیارەنگ لە ناوچە حزووری“ ھەیە،گەڵاڵەی عەمەلیاتی بە دەستەوەیە،ئەوە سەرەرای چەندین کەمین و زەربەی قوورسی دیکە،کەواتە:ھێزی بەرامبەر لە بیری تۆڵە کردنەوە دایە.
……………….
سێھەم:ئامانجی گەورەی ھێرشەکە:
کاتەکە گوونجاوە؟
زۆربەی ھێزەکانی ئێمە بە فەرماندەیی فەرماندەی لێھاتوو:کاک حەمە نارستی“لە قووڵایی ناوچە دان،کەواتە:لە باری ھێزەوە بۆشاییەک ھەیە.رێژیم بە ھۆی سابیت بوونی ئێمە و ھەڵکەوتنی بنکەی کومیتە شارستان لە شوێنێک بە ناوی(کوونەمارێ)تەواوی مەوقعییەتی جوغرافیایی“ناوچەکەی لە دەست دایە.با ئەوەش زیاد بکەین:رێژیم دەکرێ لە چەند کەسێک کەڵکی وەرگرتبێ،کە پێشتر لە شەرەکان دا بە دیل گیراون،وە وەک زیندانی ! لەو شوێنە راگیراون.دەکرێ لە چەند جاشێکی شارەزای ناوچەکە،یا چەند سیخوورێک کەڵکی وەرگرتبێ،تا بە باشترین شێوە ئامانج بپێکێ.کەواتە:ئامانج لە ناو بردن بوو:نەک ھێرشێک بۆ لێدانی زەربەیەک و گەرانەوە بۆ دواوە.
……………….
چوارەم:ھەڵکەوتەی ئێمە:
لێرە:دەقیق بە دەستی راستی کۆمیتەی شارستان و بە مەودایەکی بەرزتر،رووبەرووی کومیتەی شارستان پەلی فەرماندەیی ھەیە کە ئەرکی پاراستنی بنکەی ھێز“کومیتەی شارستان“و زیندانی“لە ئەستۆیە.ئەو شەوە من لە بنکەی پەلی فەرماندەیی بووم،کە تازە ببوومە سەرپەل“.بە مەودای نزیک کیلۆمیترێک لە خوار ئێمە لکی سێ٣“بوونی ھەیە،کاک رەسول عەزیزی“بە دوای شەھید بوونی کاک عەلی باساوەیی“لە گووردانی وەردێ،بۆتە:سەرپەرستی لک،ئەو شەوە کاک رەسوڵ خۆی لە بنکەی لک“ماوەتەوە،لە گەڵ..ع..کە سەرپەلی یەکێک لە پەلەکان بوو،با ئەوەش زیاد بکەین ئەو کات ھەر لکێک“پێک دەھات لە سێ پەل“دوو سەر پەلی دیکە لە لکی٣“ئەگەر ھەڵە نەبم!کاک سەعدوون مارەغانی“کاک غەفوور واوەیی بوون،کە ئەو ھێزەی لکی٣ێ“زۆربەیان لە ناوچەن.ئەو شەوە کاک عەوڵا شەریفی“بەرپرسی کومیتە شارستان و ئەندامی کومیتەی ناوەندی لە ماڵەکەی خۆیەتی،کە لەراستی دا:ماڵەکەی بە سەر کومیتەی شارستان“وە ھەڵکەوتووە.ماڵی کاک کاوە بەھرامی،فەرماندەری ھێزی گیارەنگ“مشاویری کومیتەی ناوەندی“بەھەمان شێوە .پێویستە ئیشارە: بەوە بکەین کاک کاوە بەھرامی فەرماندەری ھێز،بە سەفەرێک چۆتە دەفتەری سیاسی و نەگەراوەتەوە.(کە من وردتر باسی دەکەم)
لەوان بە دەر لەو دوو بنەماڵەی باس کران سێ بنەماڵەی دیکە راستەوخۆ لە ژێر تیغی ئاگربارانەکە دان،ماڵی مام قادر،ماڵی کاک مەحمەد کەسرایی،بنەماڵەی شەھید حەمەخانی عەزیزی.نزیک بە تەواوی ئەندامانی کومیتەی شارستان و ھەیئەتی ئیجرایی لەوێن.لە گەڵ پۆلێک لە کادرەکانی بەشە جۆراوجۆرەکان.دیارە:چەند بنەماڵەیەکی دیکە،وەک:بنەماڵەی کاک رەحمان مەحموودی،کاک رەسوڵ ئێزەدپەنا،کاک مەولوودعەزیزی.کاک مەلاخدر مامکاوێ،عەلی مام حوسێنی،کاک نەبەز مستەفا پوور،کاک حەمە نارستی.
ئەو چەند بنەماڵە تا رادەیەک ئەمن تر دێنە بەرچاو،لە حالێک دا:ئەوانیش ھەر لە مەیدانی شەرەکە ھەڵکەوتوون،لێرە مەبەستی من(زووم)ی ئاگرەکەیە.لکی١“لکی٢“دەکەونە سوونێ و گەڵوەڕەز.
………………….
ھێندێک زانیاری دیکە:
ناوچەکە قەرباڵغیەکی زۆری پێوە دیارە.سەرەرای ئەوەی کە خاڵی سنووری“یە،بۆتە ناوەندێکی گەورەی گۆڕینەوەی کالا“و بوونی چەند بازارچەیەک کە جار جار شوێنەکانیان دەگۆڕا،بە ھۆی تۆپ بارانەکان.دوو لکی دیکەی ھێزی گیارەنگ لە سوونێ“نیشتەجێن،لکی١“و لکی٢“.ئێستا سەرەرای بوونی چەند بنەماڵەیەکی پێشمەرگە،چەندین بنەماڵەی دیکەش لەو دەورووبەرە نیشتەجێن،کە بە ھۆکاری جۆراوجۆر لەوێ گیرساونەوە.دەکرێ لەو نێوەدا خەڵکێک ھەبێ کە لە ژێرەوە زانیاری بۆ رژیم بگوازێتەوە.لێرەدا پێویستە باسی بوونی چەند بنەماڵەیەک بکەین لە شوێنێک بە ناوی گووندی(زێوکە).ئەو بنەماڵانە دەکەونە پشت کوونەمارێ“.روونتر پشت کومیتەی شارستان.
……………………
چەند زانیارییەکی ورد“ کە دەکرێ بە جۆرێک پێوەند بدرێن بەو ھێرشەوە!وەک گرێمانە.
سەرەتا با ئەوە بڵێم:دوای ناکۆکییەک بەرخووردێکی کاک کاوە بەھرامی”لە گەڵ من!بۆ ماوەیەک کەوتمە بەر تووڕەیی و بێ متمانەیی،ئەوە داستانەکەی کەمێک درێژەو بۆ کاتی خۆی.ئێستا پێوەندی ئێمەو کاک کاوە بەھرامی زۆر باشە.
بە تەنیشت پەلی فەرماندەییەوە(انبار)ی ھێز ھەیە،کە چەک و تەقەمەنی ھێزی گیارەنگی تێدا رادەگیرێ،کلیلەکەی بەردەوام لای من بوو.لێرە باسی بوونی چەند بنەماڵەیەکم کرد لە گووندی(زێوکە).
دەفتەرێک لای من بوو کە ناوی ئەو کەسانەی تێدا بوو:کە بە نەھێنی و ئاشکرا چەکی حیزب“یان لا بوو.جۆری چەکەکە و ژمارەکەی چەکەکەی تێدا یادداشت دەکرا.
لە گەڵ ناوی کەسەکە.ئەوە بە گشتی لە شوێنەکانی دیکەش و لە بازارچەکان چەکی حیزب بە نەھێنی ھەبوو،کە من بەشێک لە ناوەکانیشم لە یاد ماون.
خۆشەویستان:باسەکە درێژ بۆوە،چاوەروان بن بۆ بەشەکانی داھاتوو،ھێشتا زۆر وردەکاری ماوە باسی بکەین.لە ژێر تیشکی ئەو زانیارییانەدا:شەرێکی گەورە دەگێرینەوە
کە من کەمتر شەری وا قوورسم بینیوە.ھێزەکانی دوژمن چەند جارێک بە جۆرێک پێشڕەوی دەکەن کە چەند ھەنگاوێکی کەمیان دەمێنێ بگەنە ناو پەلی فەرماندەیی،چەند پێشمەرگەیەکی کەم،مەتەرێزی شەرەف جێ ناھێڵن،بەڵێن دەدەن مەگەر بە سەر لاشەی لە خوێن سوور ھەڵگەراویان دا، ئەگینا:رێگا نادەن خەونی داگیرکاری لە ژێر پیلانی خافڵگیرانەدا بەدی بێت.
ئەوە ئێمەین کوورانی دێموکرات لە کاتە قوورسەکان،لە ھەنگاوە کردەییەکان ناترسین
دەبینە ئەستێرەو بە سەر سەری مەرگی شەرافەتمەندانەدا:دەدرەوشێینەوە.
………………………………………………….
تێبینی:سووپاس بۆ ھاوکاری کاک لووقمان کەسرایی لەو بەشەدا.
وێنەکان:کوونەمارێ“شوێنی شەرەکە:

Leave a Reply

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *