ئەو رۆژانەی قەت لەبیر ناچنەوە (بەشی ٧۵) له‌ نووسینی خدر پاکدامه‌ن

Posted by
ئەو رۆژانەی قەت لەبیر ناچنەوە (بەشی ٧۵) له‌ نووسینی خدر پاکدامه‌ن
هەروەک لە بەشی پێشوودا باسم کرد، دوای بە ئەنجامگەیاندنی عەمەلیاتی نێو شاری سەردەشت و یەکگرتنەوەمان لە گەڵ ئەو تیمە درێژەمان بە گەشتەکانمان دا. ناوچەی هۆمل کە یەک لە ناوچە پڕمەترسییەکانی ناوچەی سەردەشتە ئەوێمان بەرەو ناوچەی بوڵفەتی سەردەشت بەجێ هێشت. پەڕینەوە لەو ناوچەیە بۆ ناوچەکەی دیکە پڕمەترسی بوو؛ بە دەیان مۆڵگەی دوژمنی لێ جێگیر کرا بوو و دەبوا زۆر وریا بین.
دوژمن زۆرهاڵۆزە چونکی چوونی ئەو دەستە لە پێشمەرگەکان بۆ نێو شاری سەردەشت و بەئەنجامگەیاندنی عەمەلیاتێکی گرینگ لە ناوەندی شار، دوژمنی لە ڕادەبەدەر تووڕە کردبوو. لەبەرئەوەی هێزی داگیرکەر چوونی هێزی پێشمەرگەی زۆر بەلاوە گرینگ بوو، ئەوان بەلای خۆیانەوە قەت فکری ئەوەیان نەدەکرد کە پێشمەرگە بچێتە نێو شار و شوێنە مووهیمەکانی بکەونە بەر هێرش و زۆری پێناخۆش بوو. سەرەڕای مەترسییەکان و بەربەستەکان، دەبوایە جادەی سەردەشت بۆ قاسمەڕەش تێپەڕ بکەین و بەرەو دۆڵی کانیەزەرد خۆمان لە ناوچەکە دوور بخەینەوە و، هەرواشمان کرد. سەرئەنجام دوای بڕینی ڕێگەیەکی دوور و پڕمەترسی لە بەرەبەیانییەکی درەنگ دا بۆ مانەوە چووینە نێوان گوندەکانی وەردێ و بنەوخەڵەف. ئەگەر وەک خۆی باسی بکەین؛ ئەو شەوە زیاتر لە هەشت سەعات بەڕێوە بووین. ڕەنگە ئەگەر لە حاڵەتی ئاسایی دا بڕۆی هێندە دوورنەبێ، بەڵام ڕۆیینی پێشمەرگانە لەگەڵ ڕۆیینی ئاسایی فەرقی زۆرە.
ئەو شوێنەی لێی ماینەوە زۆر لە جادە دوور نەبوو، بەڵام جەنگەڵ بوو، باقی هێزەکەی دیکە لە خوار ماڵی وەردێ لە دووشوێن مابوونەوە بەشی یەکەم لە نێو گوێزەکانی خوارماڵی وەردێ بەشەکەی دیکە لەپشتی جادەڕووبەڕووی ئەوان مابوونەوە ئێمەش لەشوێنی مابوونەوە. بە بێسیم ئاگامان لە یەک بوو. ئەو کاتە هاتوچۆیەکی زۆر لەو مەرزە لە گەڵ باشووری کوردستان هەبوو. ڕۆژانە بە دیان کەس دەچوونە گوندی هەڵشویێ باشووری کوردستان. بژیوی ژیانی خەڵکێکی زۆر لە سەر ئەم هاتوچۆیە بوو. بەڵام سەرەڕای ئەوەش هێزەکانی کۆماری ئیسلامی فشارێکی زۆریان دەخستە سەر ئەو کەسانە و تەقەیان لێ دەکردن و بارەکانیشیان بەتاڵان دەبردن. شوێنی گەڕانەوەی کاسبکاران بە جوانی لە ئێمە دیار بوو. لای سەعات یەک، دەستەیەکی زۆری کاسبکار لە مەرزی هەڵشوێ ڕا بەرەو گوندی وەردێ شۆڕ بوونەوە. زۆری نەکێشا دەستەیەکی ۱۸کەسی لە پایەگای گوندی بنەوەخەڵەف بە پەلە بەرەو گوندی وەردێ وەڕێکەوتن بۆ ئەوەی زوو خۆیان بگەیەنە سەر ڕێگای ئەم کاسبکارانە. بەڵام لە ژێر چاوەدێری ئێمەدا بوون. ئێمەش بە هاوفکری لەگەڵ ئەودوو دەستەی دیکە بۆیان دەست بەکاربووین ئێمەش لەوێ بووین بەدوودەستە دەستەیەک بەرەو ماڵی وەردێ دستەکەی دیکە بەرو پشتی گوند ئەوانەی دیکەش بەدوودەستەی جا خۆیان گەیاندە نێو گوند بۆیان دەست بەکار بووین. دەستەیەک لە پێشمەرکەکانی خوار ماڵی وەردێ خۆیان گەیاندە ڕەزەکانی ئەوبەری ماڵی وەردێ. درووست ئەو شوێنەی هێزی دوژمن دیانهەویست کاسبکارەکان بدەنە بەر دەستڕێژ. ئەوان لەوێ جێگیر بوون و ئێمەش لەو بەری مەڵان بە چەند دەستە دابەش بووین. زۆری نەکێشا هێزی دوژمن لەگەڵ گەیشتنە ئەو شوێنە و تەقەکردن لە کاسبکاران کەوتنە بەر دەستڕێژی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و چەند کەسیان کوژران و ئەوانی دیکەش بەرەولای ئێمە هەڵاتن. لە سەر جادە لە پشتی گوند و نێوماڵان لەگەڵ ئێمە دەرگیر بوون. دوای شەرێکی دەستەویەخە لە گەڵ ئەو چەند کەسە، لە هێزی دووژمن ئەوەندەی لەبیرم بێ دە کەس کوژران دووکەس هەڵان شەش کەس بەدیل گیران .
بەم جۆرە لە شەڕێکی دەستەویەخەدا هێزی دوژمن بەدەستی هێزی پێشمەرگە تێک شکا و چەک و چۆڵێکی بەرچاویش کەوتنە دەستی ئێمە. چەند دیلەکەی هێزی دوژمن کە یەکیان وا بزانم بریندار ببوو، دوای ئەوەی لەگوندی دۆڵێ خانوان لە لایەن کاک محمد بایەزیدی قسەبۆکردن لە سەر خواستەکانی گەلی کورد بەگشتی و تێگەیاندنیان لە مەسەلەی کورد، تەحویلی شوورای گوندی “دۆڵێ خانوان” دران بۆ ئەوەی بەیانی بیانبەنەوە بۆ سەردەشت. دوای ماوەیەکی زۆر مانەوە لە ناوچە و بەئەنجامگەیاندنی ئەو دوو عەمەلیاتە، گەڕاینەوە بۆ شیوەڕەز.
پێویستە بگووترێ هەرسێ دەستە لەوشەڕە بەشداربوون دووژمنیان تێک شکاند .
با شتی خۆش پشت گوێ نەخرێ؛ کاک حەمەڕەسووڵ کەریم سەرپەرستی ئەوچەندیمەی دەکرد کە لەهێز جیابووینەوە هەم بۆ عە مەلیاتی ناو شارو هەم ئەوتیمەی ئێمە کەوەک پشتیوانێک بۆ تیمی ناوشار دیاری کرابووین ڕۆژی شەڕەکەش هەروابوو بوو و منیش ئەو کاتە سەرپەل بووم. ئەو فەرماندەی ئێمە بوو، هەردووکمان لە نێو ماڵەکانی گوند بووین، بەڵام هەریەکەو لە گۆشەیەک لە کاتی شەڕەکەدا کەسێک بەناوی هەمزە قەجەر کە زۆربەی شەڕەکە لە دەوروبەری ماڵی ئەوان بوو و زۆریش بۆ ئەوان ناخۆش بوو – ئێستا نەماوە ڕووحی شاد بێ پیاوێکی زۆر خانە دان بوو – دێتە دەرێ و تووشی کاک حەمەڕەسووڵ دەبێ. بە ناڕەحەتی دەڵێ؛ جا ئەوە ئێرە بۆ شەڕ دەبێ ماڵوو نەشێوی؟! خاڵ هەمزە ئاشنایەتی لە گەڵ من خۆش بوو، بە تووڕەیی بە کاک حەمەڕەسووڵ دەڵێ؛ ئەوە کێ مەسئوولە؟ ئەویش بۆ ئەوی لە کۆڵ خۆی بکاتەوە، دەڵێ؛خدر بەگ مەسئوولە!!. منیش کە بۆ لای ماڵی ئەوان چووم، تەقە هەر بەردەوام بوو، خاڵ هەمزە ڕووی لەمن کرد و کوتی: جا توخودا ئەوە کاربوو لە گەڵ ئێمەت کرد، بەیانی هەموومان دەکووژن، ماڵت شێوێ بۆ کارت!!. منش کوتم؛ نەفەری دیکەمان لە گەڵە و من مەسئوول نیم. خاڵ هەمزە کوتی؛ دەنا دەڵێن تۆ مەسیولی. ئێمەش ماندو و هیلاک، زارمان ویشک هەڵاتبوو لە تینوان و خاڵیش لە کۆڵ نەدەبۆوە. منیش دەمگووت؛ خاڵە بچۆوە ژوورێ. بەڵام هەر وازی نەهێن. ئاخری بەجێم هێشت. دوایی بە کاک حەمەڕەسووڵم کوت؛ ئەوە بۆ خاڵ هەمزت لە گژ من هاڵاندبوو؟ کوتی؛ کورە یەخە بەر نەدەدام، ئاوام لە کۆڵ خۆ کردوە.
خۆم کاک عەلی حاجی پێشمەرگەو فەرماندی ڕۆژە سەختە کانی خەبات گوندی گەڵوەڕەز .

Leave a Reply

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *