بەشی: نەوھەدو یەکی گەڕانەوە(٩١) له‌ نووسینی: عەلی سوورەچۆمی

Posted by
بەشی: نەوھەدو یەکی گەڕانەوە(٩١) له‌ نووسینی: عەلی سوورەچۆمی
درێژەی بەشی یەک
١- لە یەک شەو دا زیاتر لە شەش“جار کەوتینە سەر کەمین.
٢– سێ کەس لە ئێمە دابڕان
٣- ھەشت“کەس بە نەشارەزایی گەمارۆ دراوین
ھەموو ئەو ڕووداوانە بخوێنەوە…
………….
چی بنووسم ،وەرە کاکە ھاوڕێم بە ،بەڵێن بێت مێژووی ون“دەگێڕینەوە…..
ئەو وشانەی دەبێ بۆ ئێرە بنووسرێن کاتژمێرەکانی ترس و تاریکی شەوێکی سامناک دەگێڕنەوە ،وەرن با تەنگی نوێژی شێوان“ێک بۆ ئێوە بگێڕمەوە تا سپی بوونەوەی ئەستێرەکان.
…………
قسەیەک بۆ رۆژھەڵاتم.
ئێستا شەقامەکان پڕن لە بێدەنگی بە چاو دیارە گێژەڵووکەی بەر دەم پەنجەرەکانتان
ئای چەند تەنیان ئێوە ،رۆژێک لە چیا“ئەستەمەکان بۆ شەڕی نان ،رۆژێک لە سەر شەقام بۆ کۆتایی ھێنان بە دێوەزەمەی تاریکی ،ئێستاش لە ماڵەکانتان دا لە گۆشەی تەنیایی و ترس لە ئازار ،نەخۆشی و مەرگ و برسییەتی ، نازانم ئەو رۆژھەڵاتەی من بۆ خوا کردوویەتی بە مەکۆی خەم و ئازار.
ئەو ئێوارە ،گوێم لە قسەکانی سەرۆکی کەنەدا“بوو کە چۆن پشتی خەڵکی خۆی گرت لە بەرابەر ھەرشەیەک کە لە سەر وەڵاتەکەیەتی.
گوێم لەو دەیان میلیارد“دۆلارە بوو کە چەند وڵاتێک بۆ ئاسایش“و ئۆقرەیی ھاووڵاتییەکانیان دیاری“یان کرد ،بۆوەی بە ئاسوودەیی و بە دوور لە دڵەڕاوکێ بەرامبەر بە ڤایرۆسێکی “دنیا گرتوو بوەستنەوە. بەو ئاواتەی لەو ئازارەش ھەرچی زووتر ڕزگارتان بێت کە دڵنیام ئێوەی خاوەن ئیرادە سەردەکەون ،ڕووڕەشی بۆ ئەو دەستەڵاتدارانە دەمێنێتەوە کە خۆیان بوون بە ھۆی زیاتر تەشەنە کردنی ئەو مەترسییە….
……………………..
تێبینی“یەک ، ھاوڕێم کاک کەریم فەرخەپوور“ دوای بەشی یەکەم ،ئاگاداری کردمەوە کە لە گەڵ بووە ،بە ھەر حاڵ داوای لێبووردن و دواتر ھێندێک شتی بیرخستمەوە….
……………………..
بۆ نێو ڕووداوەکان:
بەر لەوەی ھەوا تەواو تاریک بێت بە تەواوی لە ماڵەکانی گوندی کانیەزەرد“نزیک بووینەوە. بە ھۆی ئەوەی تیم“ێکی کەم بووین بە باشی دەمان توانی ڕێگا ببڕین ،دیارە ئەو کات ھێشتا بێسیم“ی گروھی نەگەیشتبۆ دەستەو پەلەکان
،بۆیە ھێندێک ڕووداو دەیان توانی کێشەی گەورە بۆ تیم“ە کان درووست بکەن.
بە پێی بەرنامەی بەرپرسان رێگایەکی دوور دەبوا بە دریژایی شەو ببڕین. دەرچوون لەو ھەموو شیوو تەپۆلکەو ھەڵدێرە لە یەک شەو“دا کارێکی زەحمەت و ئەستەم بوو ،بەڵام: لێرە خۆ ئاسوودەیی بوونی نییە ،دەبێ ھەناسەکانت درێژ بن ھەرچی گووڕ و تین ھەیە بیکەی بە ھەنگاوی تووند ،بۆوەی بتوانی سەربەرزانە سەرکەوی ، بۆوەش دەبێ بە کردەوە قووربانی بدەی. خۆ ئەگەر لەو سەفەرە سەختانەدا چەند جارێک کەمی بێنی! ئیدی بەرەبەرە دەکەویە پەڕاوێز و لە چاو ون دەبی. چەند قوورس بوون ئەو شەوە درێژانەی تا ڕووناک بوونی ھەوا رێگا بڕین بەردەوام بوو. ئەو شەوەش یەکێک لە شەوە درێژەکان بوو ،لە سوونێ“ڕا وەڕێ بکەوی و تا خوار شاری سەردەشت“و بەشی رۆژھەڵاتەکەی بڕۆی. ھەوا خەریک بوو ڕووناک دەبوو ،خۆمان گەیاندە شوێنی مانەوە ،ھیلاک…بە شێوەیەک ھەستت بە ئازاری دەمار و پێیەکانت دەکرد. راستی من ئەوەندەم بیرماوە لە سەر جێگای مانەوە ،دەگووترا: ئێرە نزیک شار“و خوار (بیمارستان(ە) ناوچەیەک کە ئێمە لێی شارەزا نەبووین ،بەڵام: بەشێک لە رەفیقانم خەڵکی ئەو ناوچە بوون و شارەزا.
لە سەر حەساس“بوونی شوێنی مانەو بە پەلە ھێندێک قسە بۆ ئێمە کرا ،راستی ناسر“بە ئیرادەوە ئێمەی گەیاندە ئەو شوێنە. ناسر ئازەری“پێشمەرگەی سەرەتای شۆرش“ بوو. ئەو لەو کەسانە بوو کە پێشتر لە شەڕە“قوورسەکانی ناوچەکەدا بەشدار ببوو بە تایبەت کاتی ھێرشە بەربڵاوەکانی رێژیم بۆ گرتنەوەی ناوچەکان. ناسر کووڕێکی ئازاو چاو نەترس بوو ،ئەوەش شتێک بوو کە ھەموو رەفیقانی گەواھی-یان بۆ دەدا. چەند ساڵ پێشتر جارێک بۆ مەئموورییەتێکی حیزبی گەڕاوەتەوە ناوشار“بە چەک(ە)وە خۆی تەسلیم بە رێژیم کردەوە لە گەڵ خزمێکی خۆی…. ئەو کات خەڵکی ناوچە بەلایانەوە سەیر“بوو!! باشە چۆن بووە ئاوا لە پێشمەرگایەتی“یەوە چۆتەوە بۆتە جاش!! خەڵک ھێشتا ئەو پرسیارەی دێناو دەبرد وەڵامەکەی لای کەس نەبوو. تا لە پڕ نزیکەی ٢۵“پاسداری رێژیم“یان خستە کەمین“ی پێشمەرگەو ھەموویان کووژران بە فەرماندەری سووپای پاسداران(ە)وە بە ناوی(موسوی)ئیدی ناسر“گەڕایەوەو دووبارە بۆوە پێشمەرگە.
ئێستا لەو باسە دەگەڕێم…
بەیانی تەواو ھەوا ڕووناک ببوو کە خەوتین. لە شیوێک“دابووین تەنیا ئاسمان“دیار بوو ،ئیدی لە شوێنێکی ئاوا کە باسم کرد ،چۆن بوو!! رەنگە بەو ڕادەی مەترسی لە سەرە ،بەو ڕادەش نەگوونجاو بێت بۆ کاتی شەڕ“و تەنگانە. دەی ، بەو جۆرە بڕیار درا ھیچ کەس بۆ بەیانی کارێک نەکات ببینرێ ،ڕاستی ھەر کەس ھاتبا بۆ ئەو شوێنە تا نەکەوتبا نێو ئێمە لە دوورەوە نەیدەدیتین.
تا درەنگانێک لە خەوێکی قووڵدا بووین ،بە درەنگەوە لە خەو ھەستاین. سەرگەرمی چایی خواردنەوە بووین ، لە پڕ چەند کەسێک پەیدا بوون کە ھەر لە ناو شار“ڕا ھاتبوون ،ئەوە بوو ناسر“ئەوانی ناسی تا ئەو جێگایە بیرم مابێت ماوەیەکی زۆر ڕاگیران ،لای ئێوارە دوای قسە کردن لە گەڵیان ئیجازە دران بڕۆن.
ئیدی ئەوانە کێ بوون نە ئەو کات و نە ئێستا ئێمە نەمانزانی.
ئێستا بەرەبەرە لە دەمەو ئێوارە نزیک دەبینەوە ،بەرپرسان کۆبوونەوە بۆوەی دوا بڕیار لە سەر بەرنامەیەک بدرێ کە قەرارە شەو لە ناو شار“بەرێوە بچێت. لێرە ،پێم باش بوو ئەوەش ڕوون بکەمەوە: کە ،بەتەواوی بیرم نەماوە لە نێو شار“کوێ دیاری کرابوو ،تەنیا شتێک لە خەیاڵم دایە لەوەی یا باسی خانەی مەلا وەسیم“دەکرا ،یا پادگان“بوو ،یا گەشتەکانی ناو شار“.من چیم بیرماوە ئەوە دەنووسم.
ئێمە لە مێژ نەبوو پێشمەرگە بووین ،چەند شەڕێک نەبێ بەشدار نەببووین ،بە کوورتی ھەم ترس و ھەم ھێشتا ساوا.
چاک بیرم ماوە ،ئێوارە کە خەریک بوو ڕۆژ بەرەو ئاوا بوون بچێت چەند جارێک دووبارە سرتە سرت و ھێندێک قسە کرا لە نێوان بەرپرسەکەمان ھەروەھا ناسر“و کاک خدر سەداقەت“و ….ش…دا. ئەوەی ڕوون بوو کەمێک دوو دڵ بوون لەوەی کە ئایا بچین بۆ ناو شار“یا ئەوەکە: ھەر لە پشت ماڵەکانی گوندی باسکەدوو“لە سەر ئەو پێچەی دەسووڕێتەوە بۆ ناو شار“لە بەری شیوەبرایمەی کەمین“دابنرێتەوە! جا ئەگەر لە دانانەوەی کەمین“دا سەرکەوتوو نەبووین ،ئەوە ڕێک ھەر جادەو جادە کە دەچێت بۆ ناو شار“بەرەو شار“و ئەو ئامانج(ە) بڕۆین کە دیاری کراوە.
دیارە ،با ئەوەش لە بیر نەکەم ،ھەر ئەو رۆژە جارێکی دیکە چەند کەسێک ھاتن و ئێمەیان دیت کە دواتر ئەوانیش ڕۆیشتن.
لە کاتی پڕسیار کردن لە ئەوان باسی ھیچ شتێکی نائاسایی لە دەورووبەری شوێنەکەمان نەکرا. جار جار لە خۆشمان نەفەر ھەڵدەکشا بۆ نێو دارستانەکەی ئەوبەر خۆمان و چاوەدێری دەورووبەری خۆمانی دەکرد ،ھیچ شتێکی نائاسایی لە سەر بوونی ھێزەکانی رێژیم نەدەبینرا.
ئێوارە ھات ،ئارایش“ی ئێمە قەرار بوو ،ئاوا بێت: ناسر بە مەودایەک لە پێشەوە دەڕوات ھەر شتێک ڕووی دا ئێمە لە جێگای خۆمان دادەنیشین و چاوەڕوانی بڕیارێک دەکەین کە لە پێشەوە دەدرێ! بە کوردی نابێ ڕا بکەین و شتێک ڕوونەدات لە یەکتر دابڕێین. چوون بەرەو شار“ترسی خۆی ھەیە ،بۆ ئێمە زیاتر و ھەموو شتێک بۆتە چاولێکەری و کات ھەژمار کردن.
……………
زۆر باش تا ئێرە ئاوا… جا لێرە بەدواوە…
……………
چاومان لە سەر ناسر“و کووڕێکی دیکە بوو کە نامھەوێ زیاتر ناوی بھێنم! ناسر“بە چاو لێ کردنێک پێی دەگووتین: کووڕینە خەمی ھیچتان نەبێ کاکی خۆتان بە ئیرادەوە ھەنگاو دەنێ ، با ئەوەش بڵێم: ئەوە لە سیمای پێشمەرگانەی ناسر“دیار بوو یا دەخوێندرایەوە….
ئەوەی دواتر لە سەر ڕووداوەکان و ناسر“دەیخوێننەوە ڕەنگە باوەڕ کردنی ئەستەم بێت! ئێوە پەلە مەکەن بە مێژووی ناسرەکان“سوێند بێت وەک خۆی باسی ڕووداوە چاوەڕوان نەکراوەکان بکەم.
بەڵێ: سەرکەوتین و تیژە باسکەکەمان بەرەو جادە بڕی ، جار جار دەنگی ماشێن“دەھات کە تێدەپەڕین تا تەواو نزیک بووینەوە. ئیدی لێرە کەمێک خۆمان مات کرد لە قەراخ جادە“ ئەوە بوو ،ناسر“و کەسێک یا دوو کەسی دیکە چوونە دە جادە“وە ، ئەوەندەی بیرم مابێت یەک یا دوو ماشێن“یا راگیران یا ئێمەیان دیت. دوای کەمێک چاوڕەوانی ھیچ ماشێنێکی“نیزامی نەھات! ھەوا بەرەو تاریکی دەچوو ناسر“ھەستا و دوو سێ کەسی پێشەوە پێک ھەڵوەستان! زۆری نەبرد بڕیاری رۆیشتن درا ناسر“لە پێشەوە تفەنگ لە دەست دا.
……………………..
جارێ چەند زانیارییەک…
ئەوەی دەبێ ئێستا بیزانن
……………………..
بۆ ئاگاداریتان! رێژیم شوێنی مانەوەی ئێمەی زانیوە! چۆن بووە ڕوون نییە..! ئەوەی لێرە دەمێنێتەوە ،ئەوەیە: باشە بۆ ڕۆژەکەی ھەر لە شوێنی مانەوەدا ئێمەیان گەمارۆ“نەداوە! ئەوەش ڕوون نییە! بۆیەش وا دەڵێم: چۆن دواتر ئێمە ھەواڵی ئەوەمان بۆ ھات کە سەعات یەک یا دوو“ئێمە ئاشکرا بووین!
جا با لێرە ئەو گریمانە باس بکەین: رەنگە ،ڕێژیـم ئەوەی زانی بێت کە لەو نزیکانەین ،بەڵام: ئەوەی نەزانی بێت دەقیق و بە دیاری کراوی لە چ خاڵێکدا ماوینەوە.
………………………
دەی بزانین ئەو ماوە رێژیم چی کردوە؟
ئەوان ،بە ڕادەیەکی زۆر لەوە ئاگادار بوون کە ئەو تیم(ە) بەرنامەی چوون بۆ ناو شار“ی ھەیە! ھەر بۆیەش تەواوی رێگاکانی داخستووە ،شوێن نییە پڕ نەکرابێت لە نیرو“، ئیدی ئەوە چۆن بۆ ڕێژیم دەستەبەر بووە ،وەڵامی نییە!!
……………………….
وەڕێ کەوتن
یەک یەک بە مەودایەک ھەستاین بڕۆین ، ناسر“لە پێشەوە بوو ، ئەوەندی بیرم مابێت لە لێوار جادە“کۆخیز“ ڕۆکرابوون کە ھێشتا بڵاو نەکرابوون تەنیا بە(کۆمپرێسێر)لەوێ ڕۆکرا بوو.
ھێشتا چەند سەد میتر“ێک دەبوو دەڕۆیشتین لە پڕ کێی کووڕە بەرز بۆوە…..!
زیرەکی ناسر“بوو بە ھۆی دەست پێشخەری! جا با پێت بڵێم: چۆن….
یەکەم: نازانم پێم وابێ ،شانس“ی ئێمە ئەوە بوو ناسر“مەودای زۆری دانابوو لە گەڵ ئێمە ،ئەوە دەبێ کەمین“ی دوژمن ئەو بە تەنیا دەبینن.
دووھەم: لە سەر جادە“کاروان تێپەڕ دەبوو کە ئەوان وا تێگەیشت بوون کاروانچی بین.
باش….
ھەوا تاریک ببوو ،کە دەنگی کێی بەرز بووە…
ناسر“گووتی: کاروانچی… بەوە ئەوان لە پاش کۆخیزەکان“بڵیند بوون… بەوە یەکسەر بوو بە تەقە“وا دیار بوو ئەو چەند کەسەی ئێمە کە لە پێشەوە بوون لێیان دان. ھەر ئەوەندە بوو ، ئێمە بەرەو دواوە گەڕاینەوە کەوتینە بەر ڕەگباری چەکەکانی ئەوان و ئیدی ھەر ئاور“و بریسکەی گووللە“بوو لە سەر جادە“،زۆر بە پەلە پاشەکشە کرا ،لەو ڕاکردنەدا من لە جادە“دا کەوتم یەک گووللە ئاربی چی“یم پێ بوو کە بە سەر ئێمەدا دابەش کرابوون لە دەستم پەڕی و نەوێرام بۆی بگەڕێمەوە…
ئیدی لێرە ئەوان یەک کووژراو چەند برینداریان ھەیە کە دواتر باسی کووژراوەکە دەکەم کێ بووە!!
تەنیا شانس“ی ئێمە ئەوە بوو ،زوو خۆمان گەیاندە پێچە“جادەکەی کە لە شار“ڕا لانەدیو دەبووی بۆ لای ماڵەکانی باسەکەدوو“لەو بەری خۆشمان بە بەری شار“ەوە کە بەرامبەرمان بوو لێیان داین ،سەیر بوو! دنیا یەک پارچە بوو بە ئاگر بە سەر ئێمەدا……..
چاوەڕوان بن…… چی ڕووی دا !؟
…………………………………………………..
وێنە
عەلی سوورەچۆمی وێنەکە ،ساڵی ۶۴ چرکاوە لە کارێزە ویشکەی باشووری کوردستان
وێنەگر. کاک عەلی مەحمەد ئاژانی
………………………………..

Leave a Reply

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *