بەشی: نەوھەدو دووی گەڕانەوە(٩٢) له نووسینی: عەلی سوورەچۆمی.

Posted by
بەشی: نەوھەدو دووی گەڕانەوە(٩٢) له نووسینی: عەلی سوورەچۆمی.
درێژەی بەشی ٢
(دڵ و ھەستن لای رۆژھەڵاتە)
تێبینی“یەک: ھاورێیەک ئاگاداری کردمەوە کە ناوی(ناسری رەحمانی رەحیم پیرۆتی)وەک خۆی بنووسم…،واتە: ناسر پیرۆتی ئازەر……
بەو جۆرە ناسرپیرۆتی ئازەر ،مەبەستی ئەو نووسینەیە لە کاتێکدا ، نوسیبووم ناسر ئازەری
داوای لێبووردن….
………
بۆ نێو ڕووداوەکان….
ھەوڵ دەدەم لێرە ،لە گۆشەنیگای خۆمەوە ڕووداوەکان بۆ ئێوە بگێڕمەوە ،وەرن ئاشنا بن بە شەوێکی تاریک بە گەمارۆی گووللە“و گیر خواردنێکی چڕ“بزانین ڕووداوەکان لە نێو گەمارۆیەکی توونددا بەرەو کوێ دەچن….
………
جارێ با لە سەر بەڵێنەکەم لە بەشی پێشوودا ،ڕوون کردنەوەیەک لە سەر کووژراوەکە بدەم…..
لە یەکەم تەقەی شەوەکەدا ،جاشێک کووژراوە خەڵکی(شیوەبرایمەیە) تا ئەو جێگایە بیرم مابێت! دەگووترا: ھەفتەیەک خزمەتی ماوە تەواو بێت! ئەھھا…لێرەش کورد و ئەویش ،لە ھێڵی پێشەوە بۆ شەڕی پێشمەرگە!!
ئیدی وەڵامەکەی بۆ ئێوە لێ دەگەڕێم……؟
جا بە وردی وەرن لە گەڵم!
لەوێ بە نێو ئاگرێکی توونددا خۆمان ڕزگار کرد ،نە دابڕاوین نە تووشی زیان بووین. ناسر“و بەرپرسەکەمان“و کاک خدر سەداقەت“زوو لەوە تێگەیشتن کە شتێکی خراب ڕوو دەدات. بە قەراخ جادە“دا ھاتین بۆ ڕووی ماڵەکانی گوندی باسکەدوو- لە قەراخ جادە“لە شیوەکەی کەمێک وەستاین ،بۆوەی بزانین بەرەو کوێ بڕۆین! کە وابزانم(خڕێ ڕەزی برایمە ماری)پێ دەگووترێ. لەوێ تەواو کەوتینەوە سەر یەک ئیدی ئێستا دنیا بۆتە ئاگر“،دەنگی ڕەگباری چەکە جۆراوجۆرەکان پڕ بە شیوو دۆڵەکان دەنگ دەداتەوە ،نەک ھەر ئەوە ،بەڵکوو: لە لای باغی“و سێ ڕا“بوو بە تەقە.!
جارێ بەر لەوەی درێژە بە ڕووداوەکانی دوایی بدەین با دوو ھەڵە“دەست نیشان بکەین…
ھەڵەی یەکەم…
بە باوەری من ئێستا کە ڕووداوەکان دەگێڕمەوە بۆم پرسیارە؟ باشە بۆچی ئێمە بەرەو شیوەکەی خوار سەردەشت“و بەرەو لای باسکی کۆڵەسە“نەڕۆیشتین کە ھەم کراوە بوو ،ھەم لێڕەواری زۆر بوو! ڕاستی جۆرێک ھەڵکەوتووە کە گەمارۆ“لەوێ زەحمەت حاڵەتی بازنەیی درووست دەکات!
ھەڵەی دووھەم…
ئێستا بۆت باس دەکەم ،چۆن بووە…
ئێمە نزیکەی ١١- کەس بووین ٣-کەس شارەزا بوون ئەوان کەوتبوونە پێشەوە لە حاڵێکدا دەکرا ئەوان دابەش بن ،لە راستیدا قوورسایی سووڕانی ئێمە ئەوان بوون! لە درێژەی ڕووداوەکاندا بۆت ڕوون دەبێتەوە …….
باش ،جا وەرە …
بەر لەوەی ھێزەکانی رێژیم لە جادە“دا یەک بگرنەوە ئێمە بە خڕێ ڕەزی“دا سەرکەوتین بۆ سەرتر ،واتە: بەرەو دەشتی(ئەسحابەی بەری پانەی)نازانم چاک! ئەگەر دەقیق بم ،ئەوە ناوی بوو. لێرە ،ناسر گووتی: ھیچ نییە مەترسێن وەرن بە دوای من دا ،وریا بن دانەبڕێن خەم و نەبێت ئێستا دەرباز دەبین. بەو جۆرە پشتی سەری یەک سەرکەوتین ،ھێشتا بە تەواوی نەگەیشتبووینە بستووەکەی کە دووبارە لە پێش خۆمان بوو بە تەقە“ کەمێک لەوێ خۆمان مات“کرد. لەو شوێنە ئەوەندەی بیرم مابێت بەردەسپی“وردی لێ بوون چۆن کە گووللە“لە دەورووبەری ئێمە دەدران ،دەبوو بە ئاگر و بریسکە دیار بوو ،دەی تازە گەڕانەوە نەدەکرا! ھەستاین بڕۆین ،چەند ھەنگاو نەڕۆیشتبووین دنیا بوو بە تەندوور“ێک بە سەرماندا ،ئێستا لە نێو گەمارۆیەک داین کە بە پێ“یەکانی خۆمان بەرەو پیلی چووین. ترس زیاتر دەبوو! کەس نەبوو رێگایەکی دەرباز بوون بزانێ. ھێشتا بە سەر یەکەوەین ،بیرم دێت لە نێوەڕاست بووم ،ناسر“ گەڕایەوە ،گووتی: کەس دانەبڕێت کە لە پێشەوە ناچار بووین تەقە بکەین بۆوەی ڕێگای خۆمان دڕ“بدەین ،ئەوە شێرانە دەست بکەنەوە ،بەڵام: وریای پێش خۆتان بن! ھەمدیس ،گووتی: پێشمەرگە بۆ دوژمن ترس و ھەراسێکی زۆرە و خۆیان ناگرن… ئەو جار ،کاک خدر سەداقەت“ ھەر بەو جۆرە ،ترسی من زیاتر دەبوو ,قەت کاتی ئاوا ناخۆشم نەدیت بوو ، چاوی ئێمە لە سەر ئەوان بوو. لێرە ، کەمێک ناکۆکی درووست بوو لە سەر ئەوەی چی بکرێ باشتر رزگار دەبین لەو بازنە مەترسیدارە. بەڵێ: وەردە وردە گوێم بۆ بگرن…
دوای ئەو رێنماییانە ھەستاین بڕۆین… ئەوە لە حاڵێکدا: ھێشتا لە ھەموو لایەک تەقە“ھەیە. وەڕێ کەوتین ،چەند سەد میترێک ڕۆیشتین دنیا بوو بە ئاگر“لە نزیکەوە لێیان داین ،لەوێ وابزانم کەمێک شەڕ“کرا!نازانم کێ و کێ تەقەی کرد یا ھەر بەڕاستی تەقە“کرا! ،ئیدی ئێستا فشار زیاد بوو ،بە شێوەیەک کە خەریک بوو یەکتر ون بکەین ناسر“دووبارە گەڕایەوە ،گووتی: ھەموو شوێنێک گیراوە…تاوێک لە شوێنی خۆمان چاوەڕوان بین ،بۆوەی بزانین چی ڕوودەدات! کەس دەنگی لەبەر دەر نەدەھات. دیارە ،راستییەکەی ئەوە بوو ھێزەکانی رێژیم“ھەر لە خۆوە بە ھەر چوار دەوری خۆیان دا دەستڕێژیان دەکرد.
ھێزەکانی دوژمن ئەو جار لە ھەموو لایەک بەرەو شوێنی ئێمە ھاتن ،ھەوا تاریک بوو بە ھەڵدانی(نورافکن)وەڵات ڕووناک دەکرایەوە ناچار دەبوا خۆمان مەڵاس بدەین لە پەنا گەڵشک“و دەوەنەکان….
…………………
ڕووداوێک لە سوودی ئێمە.
…………………
زۆری ھێزەکانی رێژیم“و جۆراوجۆر بوونیان ،ھەر لە سووپا“ئەرتەش“بەسیج“ و جاش“بوو بە ھۆی دەرگیر“بوون لە گەڵ یەکتر ،لەو نێوەدا ئێمە ماینەوە. باوەڕ بکەن شوێن نەبوو گڕی چەک و ئاربی چی“ لێ ھەڵنەستێ. لەو دەرفەتەدا کەمێک ھەڵکشاین بەرەو لای شار“ئەوان خەریک بوو دەکەوتنە خوار ئێمە ئەوەش ھێندێک ھیوای ئێمەی زیاتر کرد. ناسر“ھات ،گووتی: کووڕینە وەرن بە دوای من دا زۆر وریا بن. سێ کەس“ی شارەزا کەوتبوونە خەتی پێشەوە ،وابزانم لە پێش ئێمە ڕشتە پایەگایەک“ھەبوو کە دەکەوتە باسکەکەی پشت(شیوەبرایمەی)(ئەوە ئەو کات ،ئێستا پایەگای لێ نییە)….دیارە ھێشتا ئێمە بە ڕووی شار“دا نین ، دەی بەو جۆرە ئێمە دەمانھەوێ بە بۆشاییەک لە نێوان پایەگاکان“و دەشتەکە کە تیم“ەکەی ئێمەی تێیدا گەمارۆ دراوە ،بەرەو لای ھەوار سێمان“بڕۆین. ئێستا کە باس لە کاتەکان دەکەم لە ھەموو لایەک شەڕە“ ھێزەکانی رێژیم“بە ھۆی تێکەڵاو بوون تەقە“لە یەکتر دەکەن. خاڵی جێگای ھیوا ئەوەیە سەلامەت و بێ زیانین.
لە گەڵم بە! ھێشتا ئازاری زۆر ماوە بیگێڕینەوە. با ئەوەش باس بکەم ،ئەو شەوە بیرم لەوە دەکردەوە پێشمەرگایەتی چەند سەخت و پڕ مەترسی“یە ،بەراستی بەشێک سام گرتوو ببوین ئیدی لێرە! بۆم دەرکەوت پێشمەرگایەتی کووڕی خۆی دەوێ…..ئەوەتا لێرە یا فێر دەبی یا دەڕۆی و ڕێگای ژیانی خۆت دەگری.
دوای وچانێک و چاو گێران بە ئاگری چەکەکانی دوژمن“دا کە تێک دەگیران بە ھێواشی ھەستاین و نزیک لە یەکتر وەڕێ کەوتین. ھەوڵی ئێمە بۆ تێپەڕاندن و خۆ دزینەوە بوو لە گەمارۆ“، کەچی: ئێمە لە دیاری کردنی مەسیردا دەبێ ھەڵە بوو بین! باش … ئارام و بە مەندی ھەنگاون دەنان ئیدی زۆر نەرۆیشتبووین…! ایست…ایست ..و ڕەگبار لە نێو ئێمە ئاگر“ھەستا ،بە شێوەیەک دابڕاین! ھەر ئەو ڕووداوەی کە دواتر بوو بە ھۆی بێ ھیوایی و سەرگەردان“ماینەوە. لێرە چەند کەس بەرەو دواوە گەڕاینەوە کەمێک داگەڕاین بۆوەی لە کەمین“ی ھێزەکانی دوژمن دوور بکەوینەوە. کاتێک ئەوەندە ھەوڵ بدەی بۆ ڕزگار بوون ،بەڵام: ئەنجام گیرۆدە بوونی زیاتر بێت دەبێ چەند پڕ مەترسی بوو بن ئەو کاتانەی ئێستا دەیانگێڕینەوە. ساتێک لێرەش خۆمان بێدەنگ کرد دوای دامرکانەوەی تەقەکانی لای ئێمە ،ھەستاین بزانین چی بکەین! ئەوەندەش تەقەی ھێزەکانی دوژمن زۆر بوو نەتدەزانی ڕوو لە کوێ بکەی. بەڵێ: دوای کەمێک لەو لای ئێمە و ڕاست ئەو شوێنەی سەرەتا بە ھۆی کەمین“ی دوژمن“ئێمە گەڕاینەوە ،لەوێ دنیا بوو بە ئاگر“و بریسکەی ڕەگبارەکان دیار بوو. ئەو جار ، کە ھەستاین سەر ژمێری بکەین سێ کەس“ی پێشەوە دیار نەبوون!! ڕێک سێ کەس“ی شارەزاو خاوەن ورە“ پشت و متمانەی ئەو تیم(ە) دەی ناسر“ی ھیوا ھێستا لە گەڵ ئێمە نەماوە ! نەک ھەر ئەو ،دوو کەس“ی دیکە
ئەو ڕەگبارە زۆرانەی ئەوێ وا دیارە ئەوانن کەوتوونەوە کەمین“.
وابزانم ھەشت کەس ماوینەوە….
ئیدی ئەو جار چی ڕوودەدات!
بۆ بەشی داھاتوو
……………………………………………………..
ئەوەندەش بۆ ئێوە بڵێم:
ئەوان کەوتوونە ناوەڕاستی پایەگا“
ھەم بریندار- یان ھەیە ھەم لەوێش نەفەرێک چارەنووسی دیار نییە
ئێمەش سەرگەردان
بۆ بەشی داھاتوو………
………………………………………………………
تێبینی:
باسی خەبات دەکرێ ،ئەوە ڕووداوی دەستکرد نییە و نامەوێ راستی ڕووداوەکان بگۆڕم. گێڕانەوەی ئەو مێژووە بەو ھەورازو نشێوو و سەرکەوتن و شکستانەوە جوان و چێژ بەخش دەبێ. ئەوەتا نزیکەی ٨-کەس ،چەند کەسێک ئەزموون و تەمەنی پێشمەرگایەتین زۆر کەمە ، کاتی ئاوا چۆن ناترسێی! ترس گیانت دادەگرێ و مەرگ لە چەند ھەنگاوی خۆت چاوەڕێت دەکات. بەڵام: باوەڕ بە ڕزگاری و ڕەوا بوونی ئامانج لە مێشک دا زاڵە و دوا جار تۆ باوەڕ بەوە دێنی کە ئەو ڕێبازە ،بۆ خەونی ڕزگاری بەھاکەی قوورس(ە)
لە ھەر جێگایەک باسی ئازایەتی دەکەم وەک خۆیەتی ،باسی تەنگانەش وەک خۆی…..
زۆرێک لە ئێمە بە ھۆی ناھاوسەنگ بوونی پێوەندییە کۆمەڵایەتیەکان ،نەبوونی ئیمکانات لە دواکەوتوویی دا ڕاگیراین نەبووین بە ئینسانی سەرکەوتوو.
بە باوەڕی من ئەگەر سەرکەوتوو نەبووین با کەسانی بە ئەرزش بین بۆ کۆمەڵگاکەمان.
————————————–
وێنە: شەھید ناسر پیرۆتی ئازەر.
کاک نەبەز مستەفا پوور.
وێنەی شەھید ناسر دیاری کراوە…
………………………………………………………

Leave a Reply

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *