بەشی: نەوھەدو سێی گەڕانەوە(٩٣) له نووسینی: عەلی سوورەچۆمی.

Posted by
بەشی: نەوھەدو سێی گەڕانەوە(٩٣) له نووسینی: عەلی سوورەچۆمی.
درێژەی بەشی ٣
لە قووڵایی شەوێکی تاریک داین ،تەنیا ئەو تیم(ە)پێشمەرگە نین ،ڕووداوەکەی ئێرە پریشکێکی لە ناو شارە“لە بووڵێڵەی ئێوارەوە تەقە“دامرکانی نییە. ئێستا تۆ بڵێی خەڵکی شار“بیر لە چی بکەنەوە ،ترس لە زایەڵەی زامێکی نوێ ،ترس لە ھەواڵێکی نەزانراو…
ھا…کووڕینە ،ئەو تیم(ە)لە ژێر ترس ناچەمێنەوە ئەوان لە نێو گەمارۆیەکی توونددا بیر لە سەرکەوتن دەکەنەوە. تۆ کەمێک ڕامێنە! زۆر جار لە پێناو سەرکەوتندا لە نێو چەرخ“دا سووڕ دەخۆی کاتێک دەبینی گەڕاویتەوە جێگای خۆت…نابێ بێ ھیوا بیت و دەست پێدەکەیەوە.
…………..
وەڵامی چەند پرسیار…
لە بەشەکانی ڕابردوودا چەند پرسیارێک لە کۆمێنتدا ھاتبوون.
ئەوە کە بەشێک لە ڕووداوەکان پرسیار لە سەریان ھەیە ،ھیچ قسەیەک ھەڵناگرێ، ئەوە دەزانین کە مێژوو ناگەڕێندرێتەوە ،نابێ ھیچ بیانوویەک ھەبێ بۆ ھێرش کردن و خراب کردنی مێژوومان ،ھیچ پرۆسەیەک بێ کەم و کۆڕی نابێ. لەو پێوەندیەدا قووربانی ھەیە کە بۆی پەشیمانین. کاری من لێرەدا قەزاوەتی کۆتایی نییە ،ھێندێک ڕاز“ھەیە کە نایەنە زمان ،مەبەست لێرەدا تەنیا ڕووداوێک نییە زۆر شت ھەیە پێیەکی لە تاریکی دایە.
دەکرێ ڕووداوەکە ئاراستەیەکی دیکەی ھەبێ وا نەبێ کە ئێمە بیر دەکەینەوە ، بە دڵنیایی تۆ ناتوانی وەھم“بکەی بە ھەودای نووسین. ڕەنگە بەشێک لە بەشدارانی ئەو مێژووە ھەبن کە چەند گرێیەکی ئەو مێژووە بزانن.
مرۆڤەکان تووشی گۆڕان دەبن ڕەنگە ئێمە تەنیا یەک(تصویر)لە بەرچاومان بێت. ھیوادارم وەڵام ڕوون بێت.
……………………
بۆ نێو ڕووداوەکان.
راستی بە ئاسانی چوو بووینە نێو ئەڵقەیەکی گەمارۆ“ ھەر ئەوەی کە دوژمن“ویستی بوو ،بۆ ئەو مەبەستە تەنیا رێگایەک کراوە بوو ،بۆوەی پێیدا بڕۆینە قووڵایی. ئێستا ھەوڵ دەدەم ئەوەی بیرم ماوە لێرە بیگێڕمەوە. باسی ئەوەم کرد ،دواجار لە پەلەقاژە بۆ ڕزگار بوون تووشی ڕووداوێکی ناخۆش بووین کە ھێندەی دیکە بوو بە ھۆی بێ ھیوایی. ئێستا وەرە لە گەڵم بە! با یەکەم جار بۆت باسی ئەو تیم(ە) سێ کەسییە بکەم کە ئێمە لێیان دابڕاوین ،بەڵێ: گووتم دوای ماوەیەک ھەر ئەو مەسیرەی“ئێمە دیارین کردبوو بۆ دەرباز بوون لەوێ بوو بە تەقە“ڕەگبارەکان نزیک بوون. راستی ئەوەیە ئەو سێ کەس(ە) یەک ناسرە“بەرپرسەکەمان و کووڕێکی دیکەیە نەگەڕاونەوە ،ئەوان لەو کەمین(ە)دەرباز بوون ،بەڵام: دواتر دەکەونەوە نێو کەمین“ی دوژمن و ئەو دەستڕێژانەی ئەوێ لە سەر ئەوانن.
ناسر“ کاتی خۆی ئاوا بۆی گێراینەوە….
کە دەکەونەوە کەمین“ ھەوڵ دەدەن خۆیان ڕزگار بکەن لە ژێر فشاری زۆری ھێزەکانی دوژمن“بێ ئەوەی بە خۆیان بزانن لە پڕ دەچنە نێو پایەگایەکی ھێزەکانی جمھووری ئیسلامی! ناسڕ“گووتی: ھەر ئەوەندەم زانی کە لە پڕ گەیشتمە نزیک»تانکێک«کە لەوێ ڕاگیرابوو ھیچ دەرفەتێک نەمابوو !ویستم دوو کەسی پشت سەرم تێبگەیەنم!کەچی: ھێشتا تەواو نە سووڕابوومەوە کە لە سەر خاک ڕیزی ڕا بە بیکە یسی“لێیان داین ،دیتم کە لە نزیکەوە پریشکی ئاگر بەرز بۆوە لەوێ تووشی ڕووداوی ناخۆش دەبن! بەڵێ: لەو سێ کەس(ە) یەکێک چەند گووللەیەک بەر ڕانی“دەکەوێ و لاقی“دەشکێ ،یەکێک ھەر لەوێ دادەبڕێت. دوایی بۆتان باسی ئەو کەس(ە)دەکەم کە ھەڵبڕاوە ،راوەستن لە بیری ناکەم دەگەڕێمەوە ، لە بەر ئەوەی چیرۆکێکە بۆ خۆی…دەی جا تۆش گوێم بۆ بگرە. ئێستا لە نێو مۆڵگەی دوژمن“بیت و رەفیقت بریندار بێت ،ھیچ ھیوایەک شک نەبەی بۆ دەرباز“بوون! ئیدی کووڕی دەوێ خۆی نەدۆڕێنێ. ھەر لەوێ لە دواوە ھاورێکەی سەبر ،پێی دەڵێ: ناسر…بریندارم …بریندار ..دیارە ئەو کەس(ە) سەرپەلەکەمان“دەبێ کە بریندارە.
ناسر“ کووڕی ھیوایە ،پڕە لە ئومێد ،لە زاتی ئەو دا ترس و دۆڕان جێگای نابێتەوە ،ئەی سبەی بە رەفیقانی بڵێ: بە جێم ھێشتووە! نا ئەوە نابێ!
بەو جۆرە دوای ماوەیەک کە ھێشتا برینەکەی گەرم بووە ،ئیدی ئەو جار دەکەوێ ،ناسر“دەچێتە ژێر قەڵافەتی و ھەوڵ دەدا ھەموو فیداکارییەک بکات بۆ دەرباز کردنی.
با لێرەدا ئەوەندەش بۆ ئێوە باس بکەم: رەنگە من نەتوانم ھەموو شتێک وەک خۆی بگێڕمەوە یا ھەر بیرم نەمابێت تەنیا ئەوە بزانە ڕووداوەکە وەک خۆیەتی و تەنیا زمانی گێڕانەوە ڕەنگە جیاواز بێت.
بزانە من ڕێبوارم ڕادەبرم جار جار لە گەڵ ھەناسەی با لە گەڵ ھەنگاوەکانم پێم“خستۆتە سەر شۆڕە بێژان و لە زۆر نەواڵ و پەسیوان تێپەڕیوم.ئەشقی خاک لە دڵم دایەو ھەناسەی شەو دەبڕم
………….
. ئەو دوو کەس(ە) لە نێو کەمینی دوژمندا گیر“ دەکەن ،ئەوە لە حاڵێکدا یەکێک بە سەختی بریندارە ،تازە ناتوانێ ڕێگا ببڕێ. با پێت بڵێم: ناسر“کووڕێکی بە خۆوە بوو ،ئەوەش لەشانسی بریندار دەبێ ،ناسر“دەگەڕێتەوەو پێی ،دەڵێ: نا نیگەران مەبە جێت ناھێڵم… نازانم بە چ زەحمەتیەک دووری دەخاتەوە چۆن ئەو برین(ە) قوورسەی بۆ دەبەستێ. ئەوان کۆڵ نادەن و دڵی ترس و تاریکی شەو شەق دەکەن ،ھەر چەند برینی“ھاوڕییەکەی زۆر قووڕس دەبێ ،بەڵام: ھەڵی دەگرێ و تا درەنگانی شەو خۆیان دەرباز دەکەن. ئەوان دەبێ بە لای گردەقەلی“دا پەڕیبنەوە بۆ بەری کۆخەداڵی“لەوێوە ھەوڵیان دابێت خۆیان بگەیەننە گوندی ھەوار سێمان“. لێرەش کەمێک باشتر گوێم بۆ بگرە… سێ کەس بیت ،یەک بێ سەروشوێن بێت ،یەک بریندار ،بەشی زۆری ھاورێکانت دیار نەبن و لە ھەر چوار دەور تەقە بێت ,دەبێ چەند پڕ ئازار بێت.
باش… جارێ لەو دوو کەس(ە) دەگەڕێم.
………….
ئێستا بزانین ئەو یەک کەس(ە) چی بە سەر ھاتووە! لە سەر ئەو چۆن بنووسم زۆر بیرم کردەوە ئەو چەند دێڕەم بۆ ھات. بڕوا بکەن ئەوە دوا ئێوارە بوو ئێستاش کە ئێستایە ئێمە نەماندیتەوە! ئەو کە لەوێ لە ناو پایەگا“لێیان دەدرێ لەوان دادەبڕێ و ھیچ لە چارەنووسی نازانن کە ئایا دەبێ ھەر لەوێ شەھید بوو بێت! یا بریندار بێت ، دەی ھیچ ڕوون نییە.
ئەو کووڕێکی لاو بوو ،زۆر خوێن شیرین ھەموومان خۆشمان دەویست ھەر ئەوەندەو ئەو چیرۆکە لێرە لێدەگەڕێم! چۆن ، من و ئەوانەی کە ئاگاداری ڕووداوەکان بوون دەزانن چی بە سەر ھات!! ئەوەی گرینگ بوو ،ئەوە بوو کە ئەو دوا شەوی پێشمەرگایەتی بوو …
باوەڕ بکە چی بکەم! پێنووس“دادەمێنێ لە بەرابەر ئەو ھەموو رەنج و ئازارەدا ماندوو دەبی تۆ تا خەمی کازیوەت نەبێ نازانی چۆنە ئێرە
تا نەزانی مەودای پێدەشتەکان……
………………………………………………………
تێبینی: لە کەم و کۆڕییەکانم ببوورن
لە ھەموو ھەڵەکان بەرپرسم و ھەر رەخنەیەک ھەبوو لە سەرچاوم.
ئەوە بزانە بە درێژایی ئەو گێڕانەوانە پەراوێزێک نادۆزییەوە ھەرگیز رۆژێک بێت لە خوێندنەوەی پەشیمان بیت بە ھۆی نا راستگۆیی ئێمە.
…………………………………………………….
وێنەکە
کاک خدر سەداقەت.
کاک کەریم کەیفە.
دوو تێکۆشەری دێرین. کاک خدر سەداقەت خۆی بەشدارێکی ئەو شەوە بوو.

Leave a Reply

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *