مارینا موراجانین له شاری “کروسێڤاچ” له وڵاتی سه‌ربستان له رهستهورانێکی ئه‌و بازاره کار ده‌کاو وه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو دا جانتایه‌ک له توالێتی رهستهورانهکها ده‌بینێته‌وه که ۲۰۰۰۰۰ هه‌زار یهورۆی تێداده‌بێت . ئه‌م خانمه دڵ پاکه به‌فه‌وری پێوه‌ندی به پۆلیسی ئه‌م شاره‌وه ده‌کات بۆ دۆزینه‌وه خاوه‌نی ئه‌م جانتایه .
ـ مارینا پاش سێ سه‌عات تووشی خاوه‌نی ئه‌م جانتایه ده‌بێت که کلیلی ئه‌و تهواڵێتهی وه‌رگرتبووه و ده‌یهه‌ویست بچێته ئه‌و تهوالێتهی که ماریانا جانتایه‌که‌ی لێ دۆزیبۆوه . مارینا به کاناڵی “ڕ.ت.س ” ڕاگه‌یاند و گووتی : من پرسیارم له‌و کابرایه کرد و پێم گووت : ئایا شتێکتان لێ ون بووه ، جا ئه‌و کات زانی که جانتایه‌که‌ی به ده‌سته‌وه نه‌ماوه‌و ونی کردووه به فه‌وری جانتاکه به پوڵهکهوه وه‌رده‌گرێته‌وه و خه‌ریک ده‌بێ بروا , به‌ڵام خێزانی وێرای مناڵه‌کانیان که ئه‌وانیش له گه‌ڵی ده‌بن به مێرده‌که‌ی ده‌لێ : ئه‌ی پاداشتانه‌ی پێ ناده‌ی کابرای میلیۆنه‌ر ده‌ست بۆ گیرفانی ده‌با و ته‌قریبه‌ن ۱۰ یهورۆی پاداشتانه ده‌داتێ و ده‌رۆن .
مارینا له درێژه‌ی قسه‌کانی بۆ ئه‌م کاناڵه ته‌له‌فیزیۆنه ده‌لێ : من نارازی نیم ،من ئه‌م کاره‌م ته‌نیا له به‌ر وێژدانی خۆم کردوه و هیچ داوایه‌کیشم نیه . ڕۆژی سێ شه‌ممه ۲۲ ی نۆڤه‌مبه‌ر پۆلیسی ئه‌م شاره ڕایگه‌یاند که خاوه‌نی ئه‌م جانتایه بۆ پۆلیس ناسراوه به‌ڵام ناوی بڵاو ناکرێته‌وه . چه‌ندین ڕۆژنامه‌ی سه‌ربستان باسی چۆنیه‌تی ئه‌م ڕوداوه‌یان له ڕۆژنامهکانیانن دا بڵاو کردۆته‌وه . پاش ئه‌م هه‌واڵه وه‌زیری ناوخۆی سه‌ربستان “یڤیجا داجیج” که چۆته سه‌ردانی ئه‌م شاره و له کاتی سه‌ردانه‌که‌ی دا بریاری دا که ئه‌م خانمه به‌شه‌ره‌فه خه‌ڵات بکات ، به‌ڵام ئه‌م جاره‌شیان هیچ شتێکی زۆر گه‌وره پێ نه‌درا و ته‌نیا چه‌ند وشه‌ی گه‌وره‌و پێدا هه‌ڵگوتنێک و یه‌ک تابلۆ و کوڵاوێکی پۆلیسی پێشکێشی ئه‌م خانمه دڵپاک و به‌شه‌ره‌فه کران .
ئاماده‌کردنی عومه‌ر فه‌رخه‌پوور
سه‌ر چاوه‌ی www.politika.rs
|پێنج شه‌ممه ۳ سه‌رماوه‌ز ۱۳۹۰